فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 26 FEB 2018 02:49 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 4 FEB 2018 15:24
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش،نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و خاتوو ئه‌لیس والبۆل جێگری نوێی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به‌ گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشى بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جددیتری نێوان هه‌ردوولا زانی.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 




نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئێران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
SUN, 18 FEB 2018 21:00

له‌ په‌راوێزی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن
SAT, 17 FEB 2018 23:47

له‌ دوا دیداری دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگریی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌
SAT, 17 FEB 2018 23:44

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 

 

قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كۆبوەوە

FRI, 23 FEB 2018 17:26

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/2/2018 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ و كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، پێشوازی له‌ رۆبێرت كارم یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی سه‌ربازی و دیبلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

 

لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بەناونیشانی " ئازار و ئومێد " کرایەوە

THU, 22 FEB 2018 10:35

بە ئامادەبوونی بەڕێز زیاد رەئوف نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە پۆڵۆنیاو ژمارەیەک لە نوێنەرانی دەستەی دیپلۆماسی و رێکخراوە مرۆییەکان و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و ڕەوەندی کوردستانی لە وارشۆ.پیشانگایەک بە ناونیشانى ئازارو ئومێد  لە باڵەخانەی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا کرایەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

SUN, 18 FEB 2018 21:20

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و دیمستۆرا ڕه‌وشی سووریا و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

SUN, 18 FEB 2018 21:06

له‌ دوا دیداری دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ١٨/٢/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا كۆبووه‌وه‌.