فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 26 FEB 2018 02:48 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 11 FEB 2018 17:08
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ شاندی باڵای پەیمانگەى ئەمریکى بۆ ئاشتى کۆبووەوە

ئەمرۆ یەکشەممە (11/2/2018) فەلاح مستەفا، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازی کرد لەشاندێکی باڵای پەیمانگای ئاشتی ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو نانسی لیندبۆرگ، سەرۆکی پەیمانگە و بەڕێز ستیڤن هاردلی، سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبەران، بەڕێز سەرهەنگ حەمەسەعید، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای ئاشتی، بەڕێز ئوسامە غەریزی و خاتوو جود مازن لە ( USIP  ).

لەکۆبوونەوەیەک کە خاتوو سیهام جەبەلى، یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو،  بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و پڕۆسەی دیالۆگی نێوان بەغدا و هەولێر و هەڵبژاردنەکانی ئایندەی پەرلەمانی عێراق کرد.

 

هەروەها گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە نوێکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا و فراوان کردنی ئاستی هەماهەنگیەکان وەکو چوارچێوەیەک بۆ بەرنامەکانی ئایندە.

لە تەوەرێکى تر باس پەرەپێدانی هەماهەنگى نێوان فەرمانگە و پەیمانگەى  ئەمریکى بۆ ئاشتى  لە بوارەکانی بیناکردنی تواناکان و توانستی ئافرەتان و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکان و پرسەکانی ئاشتەوایی نیشتیمانی و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئایندەی پێکهاتەکان و چۆنیەتی بونیادنانی ئاشتی کرا.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوام بوونی هەماهەنگی و فراوانتر کردنی بەشداری کۆمەڵگا و دامەزراندنی دامەزراوەی دیموکراسی.




نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئێران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
SUN, 18 FEB 2018 21:00

له‌ په‌راوێزی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن
SAT, 17 FEB 2018 23:47

له‌ دوا دیداری دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگریی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌
SAT, 17 FEB 2018 23:44

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 

 

قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كۆبوەوە

FRI, 23 FEB 2018 17:26

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/2/2018 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ و كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، پێشوازی له‌ رۆبێرت كارم یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی سه‌ربازی و دیبلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

 

لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بەناونیشانی " ئازار و ئومێد " کرایەوە

THU, 22 FEB 2018 10:35

بە ئامادەبوونی بەڕێز زیاد رەئوف نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە پۆڵۆنیاو ژمارەیەک لە نوێنەرانی دەستەی دیپلۆماسی و رێکخراوە مرۆییەکان و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و ڕەوەندی کوردستانی لە وارشۆ.پیشانگایەک بە ناونیشانى ئازارو ئومێد  لە باڵەخانەی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا کرایەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

SUN, 18 FEB 2018 21:20

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و دیمستۆرا ڕه‌وشی سووریا و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

SUN, 18 FEB 2018 21:06

له‌ دوا دیداری دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ١٨/٢/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا كۆبووه‌وه‌.