فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 18 AUG 2018 20:40 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 5 MAR 2018 18:58
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی وڵاتى نیوزلەندا لە عێراق کرد

دوای دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی تازەی ووڵاتەکەی لە عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز بڕادلی ساودن ، باڵیۆزی نیوزلەندا لە عێراق. لە دیدارێکدا ئاڵوگۆڕی دوایین زانیاری و بەرەوپێشچوونەکان لەسەر ڕەوشی عێراق و پڕۆسەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە باڵیۆز بڕادلی ساودن كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق، هاوكات و ئومێدی سەركەوتن لە كارەكانیاندا بۆ خواست و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى بۆ پشتیوانی و هەماهەنگی بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و نیوزلەندا نیشاندا.

دواتر، پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان و قۆناغە جیاجیاکانی حوکمڕانی و پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و شەڕی داعش و قۆناغی دوای داعش. پاشان، پووختەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پرسی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵوێست و سیاسەتی حکومەت لەمەڕ چارەسەر کردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستور و وەکو یەک پاکێج.

 

لەلای خۆیەوە، باڵیۆز بڕادلی ساودن، سوپاس و ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاشان ویستی ووڵاتەکەی دووپات کردەوە لەسەرنج خستنە سەر ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر وە دووپاتی پەیامی ووڵاتەکەی کردەوە لە بەردەوام بوون  لە گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری کێشە و پرسەکان.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بوارەکانی هەماهەنگی و هاوکاری لە ڕووی ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندوتیژی و وەبەرهێنان و گرنگیدان بە پڕۆژەکانی دووبارە ئاوەدان کردنەوەی ژێرخانی ناوچە دووچار بووەکان و گرنگی بەردەوام بوونی پڕۆسەی دیالۆگ و گەیشتن بە ئاکام و چارەسەر بۆ کێشە و پرسەکان.




یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر کرد
SUN, 12 AUG 2018 20:01

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز پۆڵ گاریۆ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو..

 
شاندێکى کۆنگرێسى ئەمریکا بە یاوەرى کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد
WED, 8 AUG 2018 17:39

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٨/٢٠١٨) شاندێکى کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە یاوەرى ستیڤن فاگین کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر لە لایەن خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسولی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌
WED, 8 AUG 2018 16:53

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆلڤ، كونسولی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

FRI, 17 AUG 2018 13:18

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز ئەلیکساندەر پیکێ، یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو یاریدەدەری کونسوڵی گشتی ووڵاتەکەی، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 23:52

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 18:50

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

سێیەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

MON, 13 AUG 2018 18:48

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.