فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 18 OCT 2018 09:05 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 6 MAR 2018 23:35
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى دامەزراوەى ڕاوێژکارى (PASS) کرد

ڕۆژى دووشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکى دامەزراوەى ڕاوێژکارى جیهانى (PASS)ى ئەمریکى کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (دانیال پۆڵەس) سەرۆکى دامەزراوەى ناوبراو و شاندى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەرى گشتى ناوەندى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان ئامادە بوو بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى شاندى ناوبراو کرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و یارمەتیانەى کە لە ڕێگەى دامەزراوەى (PASS) پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران و پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان دەکەن لە ڕێگەى کۆمەک و پشتیوانى.

هەروەها پوختەیەکى لە بارەى دوایین پەرەسەندنەکان و ڕەوشى ئاوارەکان بۆ شاندى میوان ڕوون کردەوە و هاوکارى ئەم جۆرە دەزگایانەى بە گرنگ ناساند کە دەبنە  هاوکارێکى باش بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یارمەتیدانى ئاوارە و پەنابەران و ئەنجامدانى چەندین پڕۆژە بە هاوکارى و پشتیوانى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم.

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز دانیال پۆڵەس، سوپاسی ڕۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و دروست کردنى پردى پەیوەندى لەگەڵ ڕێکخراوەکانى NGO و هەروەها ئاماژەى بە کار و پرۆژەکانى دەزگاکەیان کرد و باسی ئەو سەردانەى خۆیی و شاندەکەى کرد بۆ کەمپى ئاوارەکان و ئاگادار بوون لەو پێداویستیانەى کە ئاوارەکان پێویستیانە لە کەمپەکان.

دواتر بەڕێزیان ئامادەیی دامەزراوەکەیانى دووپات کردەوە لە کۆکردنەوەى هاوکارى و پشتیوانى بۆ ئاوارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ڕێگەى هەوڵ دان و  دۆزینەوەى دەزگاى بەخشەرى دیکە بۆ هاوکارى کردنى ئاوارەکان بە هاوکارى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا.

لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر قۆناغى دواى شەڕ و ململانێ کردەوە بۆ دووبارە دروست کردنەوەى متمانە لە نێوان پێکهاتەکان و هەروەها هەوڵى سیاسی و کۆمەڵایەتى بۆ ئاوەدان کردنەوە و دووبارە شیاندنەوە.

 




نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
TUE, 16 OCT 2018 19:12

له‌ دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
MON, 15 OCT 2018 20:04

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

 
باڵیۆزى نوێى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان
WED, 10 OCT 2018 21:31

دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز بالۆف ئۆرۆش سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کردو لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

 

نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌

WED, 17 OCT 2018 20:15

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

WED, 17 OCT 2018 17:08

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.

 

نێچیرڤان بارزانی چه‌ند بڕیارێك بۆ باشتركردنی بواری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات

WED, 17 OCT 2018 15:06

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و  ڕیفۆرم و چاكسازییه‌كانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردن و پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌ بواری ته‌ندروستی و كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بڕیاره‌كانن:

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیی کرد

WED, 17 OCT 2018 09:31

لە دیدارێکى نێوان بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو جۆوان لۆندز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و عیراق و ئاکامى هەڵبژاردنەکان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى فیدڕاڵ کرا.