فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
FRI, 27 APR 2018 01:53 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 7 MAR 2018 21:07
نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی ئابووری تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/3/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، باس له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر - به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و پلانی ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ فاكته‌ری زیاتر چالاككردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردنی بواری ئابووری له‌ عێراق به‌ گشتی و ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و ڕێگه‌ خۆشكردن له‌به‌رده‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ و قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.




په‌یامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ ساڵیادی بۆمبارانى قەڵادزێدا
TUE, 24 APR 2018 09:22

ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگرى قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له‌ عێراق كرد
MON, 23 APR 2018 21:21

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو جوان لۆند، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی: بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌‌‌نگاوێكى گرنگ و به‌نرخه‌
MON, 23 APR 2018 15:55

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٤/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، لە ڕێوڕه‌سمێكدا لە هەولێر، دەستپێکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیەندرا.

 

 

شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى کۆنگرێس و ئیدارەى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کۆبوونەوە

THU, 26 APR 2018 16:22

شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە پێکهاتووە لە دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە حکومەت و بەیاوەرى بەیان سامى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا؛ لەگەڵ بەرپرسان لە کۆنگرێس و لە ئیدارەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کۆبوونەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات

THU, 26 APR 2018 15:46

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارندندا به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌.

 

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازی یەکێتی ئەوروپا کرد

WED, 25 APR 2018 13:09

ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێز خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد لە شاندێکی سەربازی یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری خاتوو کلاریس پاستۆری، بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر تایبەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە ڕەوشی سیاسی و مرۆیی و ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

 

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌

TUE, 24 APR 2018 20:19

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ لێفتنانت جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا و به‌ڕێزان جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسولی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.