فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 18 FEB 2019 09:54 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 8 MAR 2018 10:56
پەیامى ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان لە حکوومەتی هەرێمى کوردستان بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى ئافرەتان

ئێستا کاتییەتى، چالاکوانانى لادێ و شار پێکەوە، ژیانى ئافرەتان بەرەو ئایندەیەکى گەش بگۆڕن.

مانگى ئادار مانگى فیداکارى و ڕاپەڕینەکانە. هاوکات ڕۆژى جیهانیی ئافرەتان بۆ ژنانى کوردستان تایبەتمەندییەکى زۆرى هەیە، چونکە لەلایەک مانگى یادەوەرییە خەمناک و ناخۆشەکانه‌، لەلایەک مانگى ڕاپەرین و رزگارى گەلى کوردستانە لە دەستى دکتاتۆرییەت، لە لایەکى تر یادێکى مەزنى جیهانى دەکاتەوە کە تایبەتە بەو تیکۆشان و فیداکاریی و خەباتە مەدەنییەى بە درێژایی قۆناغەکانى مێژوو لە پێناو دەستەبەرکردنى مافە سیاسى، مەدەنى، یاسایی، ئابورى و کۆمەلایەتییەکانى، خەباتى بۆ کردووە. بۆیە ئەم یادە بەرهەمى خەبات و ڕەنجى سەدان ساڵى ژنانى ڕزگاریخوازى گشت پێکهاتە و نەتەوەکانى دونیایە لە پێناوى نەهێشتنى هەموو جۆر و شێوازەکانى جیاکارى و چەوساندنەوە. بۆیە ژنانى جیهان بەگشتى و ژنانى کوردستان بەتایبەتى، شایانى ڕێز و خۆشەویستین لە پاى هەموو هەوڵ و خەبات و تێکۆشان و فیداکارییەکانیان.

بۆیە دەڵێین: ئێستا کاتییەتى ژنان و پیاوان  پێکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگە بکەن لەسەر بنەماى نەهێشتنى جیاکارییەکان و بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژییەکان بێ جیاوازیی ڕەگەزى، هەنگاوەکان بۆ خاڵیکردنەوەى کوردستان بێت لە تەواوى کردار و پەرچەکردارە ناپەسەندەکانى کۆمەڵگە بە هەموو شێوازەکانییەوە.

جەژنتان پیرۆزبێت ژنانى تێکۆشەر و فیداکارى کوردستان. سەرى ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ شەهیدان، خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان، ژنانى قوربانى دەستى ڕژێمەکان و گروپە تیرۆریستەکانى داعش و هاوشێوەکانى و قوربانیانى دەستى توندوو تیژییەکان.

سەربەخۆیی و ئازادى بۆ ئافرەتانى کوردستان.
کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستى بە دەستى کارى ژنانى گوند و شارەکانە لە پێناو دەربازبون لەو قەیران و ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى کوردستان بونەتەوە. کەواتە کاتییەتى: زەمینەسازى بۆ ڕەخساندنى دەرفەتەکان بچێتە قۆناغى کردارییەوە و ئەو هێز و توانا خەوێنراوەى ژنانى گوند و شار ببوژێنرێتەوە و کوردستان لە تواناکانیان سودمەندبیت و ببنە بەشێک لە چارەسەر و هێز و تواناکانیان نیشانى کۆمەڵگە بدەن تا متمانەى زیاترى خۆیان و هاوپیشە و خێزان و دامەزراوەکانیش مسۆگەر بکەن.

بۆیە ئافرەتان چاویان بڕیوەتە داهاتوو تا لە پڕۆسەى پەرەپێدان و پێشخستنى کوردستان ڕۆڵى سەرەکییان هەبێت هەروەک چۆن لە سەرخستى شۆڕش و ڕاپەڕینەکان ڕۆڵى گرنگیان هەبووە، هەرواش باوەرمان وایە بەشدارى ڕاستەقینەى ژنان لە پرۆسەکانى پەرەپێدان و بەشداریی زیاترى ئافرەتان لە تەکنەلۆژیاى زانیارییەکاندا، گارانتى سەرکەوتن و پێشخستنى کوردستان زیاتر دەکات.

بە کارى پێکەوەیی ژنان و پیاوانى چالاک و هۆشیار، دەتوانیین کوردستان پێشبخەین. بۆیە پێویستە ئافرەتانى گوند و شار دەرفەتى کارگێڕیی زیاتر و زەمینەسازى بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى کارى تەندروست بۆیان بڕەخسێنریت لە بازاڕەکانى هەرێم تا بتوانێت ڕۆڵى کارا ببینێت لە زیادکردنى بەرهەم و بەرهەمە ناوخۆییەکان گەشەى پێبدات بەتایبەت بۆ هەر ژنێک پێگەیەک وکارێکى شایستە دەستەبەر بکرێت، کەواتە بۆ ئەوەى ئەم ئامانجانە بەدى بهێنین ژنان پێویستیان بە پاراستنى کۆمەڵایەتی و هەنگاونانە بەرەو ئاسۆیەکى ڕونتر کە داهاتووى لە کوردستانێکى گەشەسەندوودا دەبینێتەوە.

کارکردن بۆ ئەم پەیامانە بەرپرسیارێتییەکى هەمەلایەنەیە هەم لەڕووى بابەتى و هەم لەڕووى کردارییەوە  کە ئێستا لە هەموو کات زیاتر کاتیه‌تی. لە هەمان کاتدا مافى ئافرەتانى ئاوارە و پەنابەر لە کارکردن و بەگەڕخستنى تواناکانیان یەکێکە لەو ڕێگایانەى کە مافە شایستەکانى ژنانى ئاوارە و پەنابەر بەدیدەهێنیت و لە هەمانکاتدا دەیگوازێتەوە بۆ ژینگەیەکى جیاواز لەوەى تێیدا دەژى، بەمەش گیانى متمانەبەخۆبوون و هاوبەشیی ڕاستەقینە لە ئەرک و مافەکانیان بۆ دەستەبەر دەکات. کاریگەریی ئەرێنى لە ڕووى دەروونى و کۆمەڵایەتى دروستدەکات بەمەش پارێزگارى کۆمەڵایەتى و سەقامگیریی ئاشتى کۆمەڵایەتى بەدى دەهێنرێت.

کەواتە با پێکەوە ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرین و کوردستان بگوازینەوە بۆ قۆناغێکى گەشەسەندوتر.

سەرکەوتوو بێت ئیرادەى ژنانى خۆڕاگر و فیداکار
پێکەوە مافە زەوتکراوەکانمان بە دەست دێنینەوە و بە ئاشتى و ئازادى ژیانمان رێکدەخەینەوە بەرەو کوردستانیکى گەشەسەندوتر.

ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر - 8ى مارسی 2018


 




نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
THU, 7 FEB 2019 20:16

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09

ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق  UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر  بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.

 
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40

ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق  سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.

 

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد

TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.