ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز ئیمانوێڵ ئانینی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو، ئیمانوێڵ ئانینی، تیشکی خستە سەر کار و چالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری تەندروستی و نۆژەن کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی لەڕێگەی سەنتەری دووبارە شیاندنەوە و دەروونی لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر.

ئامادەیی ڕێکخراوەکەیانی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان بە کاروچالاکیەکانیان و سووپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە هەماهەنگی و ئاسانکاری بۆ ڕێکخراوەکەیان.
لەلای خۆیەوە بەڕێز بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی کارەکانی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد و ئامادەیی فەرمانگەی نیشاندا بۆ هاوکاری و پاڵپشتی ڕێکخراوەکەیان پاشان پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە ڕەوشی مرۆیی و پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەران و کۆمەڵگەی میوان بە هاوکاری مرۆیی و تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری و پێداویستیە سەرەتاییەکان و ئەو بوارانەی ڕێکخراوی ناوبراو دەتوانێت خزمەت پێشکەش بکات.
نێچیرڤان بارزانى و عادل عهبدولمههدى له بهغدا كۆبوونهوه
THU, 7 FEB 2019 20:16
نیوهڕۆى ئهمڕۆ پێنجشهممه 7/2/2019 بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان له بهغدا لهگهڵ بهڕێز عادل عهبدولمههدى سهرۆك وهزیرانى عێراق كۆبووهوه.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09
ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40
ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.