فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 18 FEB 2019 09:57 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 5 JUN 2018 17:20
کونسوڵى گشتى کۆمارى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکەى هات و سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

بە بۆنەى کۆتایى هاتنى کارەوەکانى وەک کونسوڵى گشتى کۆمارى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز د.چابا ڤێزێکێنی کونسوڵى گشتى ئەو وڵاتە سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کرد و لەلایەن خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە پێشوازى لێکرا.

وێڕاى بەخێر هێنان، خاتوو سیهام جەبەلى سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى بەڕێز کونسوڵى گشتى هەنگاریا کرد و ئاماژەى بە ئاستى پەیوەندیەکانى نیوان هەردوولاو ڕۆڵى بەڕێزیان کرد لە پتەو کردنى زیاترى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمارى هەنگاریا لە ماوەى کارکردنى بەڕێزیان وەک کونسوڵى گشتى، هاوکات تیشک خرایە سەر ئەو هاوکاریانەى کە ووڵاتى هەنگاریا لە ماوەى ڕابردوو لە کاتى هێرشى تیرۆرستانى داعش و هاتنى ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەش کراون.

 

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز د. چابا، سوپاسى خۆى ئاراستەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و خۆشحاڵى خۆى راگەیاند کە لە ماوەى کار کردنى لە هەرێمى کوردستان هاوکارێکى باشى کونسوڵگەرى بووە لە هەموو لایەنەکانەوە. هاوکات تیشکى خستە سەر ئەوەى کە کۆمارى هەنگاریا بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانى لەگەڵ حکومەتى هەرێم و هەوڵ بۆ فراوان کردنى پەیوەندیەکان دەدات لە بوارى جیاوازدا.

هەر لە میانەى کۆبوونەوەکەدا تیشکى خرایە سەر بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان و عێراق و هەوڵەکانى پێکهینانى حکومەتى تازەى عێراق لە دواى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق و ئامادەکاریەکانى حکومەتى هەرێم بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.  بەڕێز د. چابا هیواى ئەوەى خواست کە حکومەتى تازەى عێراق لەسەر بنەماى دەستوور مافى پێکهاتەکانى هەموو عێراق فەراهەم بکات و  هەردوو لایەنى بەغدا و هەولێر بگەنە رێکەوتن لەسەر پرسە ناکۆکەکان کە دەستوور بنەما بێت بۆ رێککەوتن لەلایەن هەردوولاوەو هیواى سەرکەوتنى بۆ پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان خواست.

 

لە کۆتاییدا، یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە وێڕاى دووبارە سوپاسکردنى کونسوڵى گشتى هەنگاریا هیواى سەرکەوتنى بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکى داهاتووی.




نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
THU, 7 FEB 2019 20:16

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09

ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق  UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر  بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.

 
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40

ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق  سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.

 

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد

TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.