فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
FRI, 16 NOV 2018 00:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 4 JUL 2018 16:12
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسولی ئه‌ڵمانیا كرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز كۆرت گیۆرگ شتوكل شتلفرید، كونسولی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی و ماڵئاواییكردن سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز شتلفرید سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان بۆ كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیاش كرد كه‌ له‌ ئاستێكی زۆر باشدان و هیوای په‌ره‌دانى زیاترى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خواست.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز شتلفرید له‌ كاری نوێیدا خواست و سوپاسی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا په‌ره‌ی زیاتری به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا داوه‌، خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا نیشان دا و هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى خواست.

به‌ڕێزیان سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بووه‌، سوپاسی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ڵمانیشی كرد به‌تایبه‌تی ڕێكخراوی GIZ بۆ هاوكارییكردنی ئاواره‌كان و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كوردستان له‌و كابینه‌یه‌دا لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداه‌ركه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌ زووترین كات پێكبهێنرێت تاكو بپڕژێته‌ سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 




فەلاح مستەفا بەشداری لە کۆنفڕانسی دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 تایبەت بە پرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد
SUN, 11 NOV 2018 14:48

بۆ تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا جیاوازەکان لەسەر پەرەسەندنە سیاسی و پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنەڕووى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باسکردنى دوایین ئەگەرو پێشهات و ئاییندەی ناوچەکە رۆژى ٨/١١ لە ڤییەنناى پایتەختى نەمسا دیالۆگى ئەکادیمیاى دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 بە ئامادەبوونى بەڕێزان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو پڕۆفیسۆر تۆماس ڕۆ، بەرپرسی بەشی مێژوو لە ئەکادیمی دیبلۆماسی ڤیەننا و باڵیۆز گودرون هاریر، نوێنەری تایبەتی پێشووی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
THU, 8 NOV 2018 12:18

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 7 NOV 2018 18:11

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر بەڕێوەچوو

TUE, 13 NOV 2018 13:39

ئێوارەی دوێنێ ١٢/١١/٢٠١٨ مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر  بە ئامادەبوونى  بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان کرد

SUN, 11 NOV 2018 18:03

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی له‌ هێنریك ڤان دیفیڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان كۆبوونه‌وه‌

SUN, 11 NOV 2018 17:41

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 11 NOV 2018 17:35

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.