فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 23 OCT 2018 07:00 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 5 JUL 2018 17:43
بەبۆنەى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى، باڵیۆزى ژاپۆن لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

ئەمرۆ رۆژى پێنچ شەممە ٥/٧/٢٠١٨ بەرێز فۆمیۆ ئایواى بالیۆزى ژاپۆن لە عیراق بەیاوەرى بەڕێز کاتۆسۆمى مۆریاسۆ کونسوڵى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان بە بۆنەى تەواو کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن خاتوو سیهام جەبەلى مامەند یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە پێشوازیان لێ کرا.

سەرەتا باڵیۆز  فۆمیۆ باسى لە چالاکیەکانى حکومەتى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان و عیراق کرد لە رێگەى باڵیۆزخانە و کونسوڵى ژاپۆن و رێکخراوەکانى ژاپۆن. هاوکات سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان  کرد بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردن لەگەڵیان بۆ جێ بەجێکردنى کاروچالاکیەکانیان لە هەرێمى کوردستان کە هۆکاربووە بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان لەگەڵ ژاپۆن.  

لەلایەن خۆیەوە خاتوو سیهام مامەند یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە بەناوى خۆى و بەرپرسى فەرمانگە و کارمەندان سوپاسى باڵیۆز و حکومەتى ژاپۆنى کرد بۆ پێشکەش کردنى هاوکارى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان و هەروەها  هەوڵەکانى بالیۆز و کونسوڵى بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان بەرز نرخاند و ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ژاپۆن بە زۆر باش وەسف کرد. هەروەها ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە نیشاندا بۆ بەردەوام بوون لە هەماهەنگى و هاوکارى کردنى باڵیۆزخانە و کونسولى ژاپۆن.
 




باڵیۆزى تازەى کەنەدا خواستى وڵاتەکەى بۆ پتەوکردنى پەیوەندى زیاتر لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە
THU, 18 OCT 2018 12:43

لە دیدارێکى نێوان بەڕێزان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و پۆڵ گیبارد باڵیۆزى تازەى کەنەدا لە عێراق باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و ئاکامى هەڵبژاردنەکان کرا.

 
نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی، دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 17 OCT 2018 22:30

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌
WED, 17 OCT 2018 20:15

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

 

فەلاح مستەفا پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری، كونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێم کرد

SUN, 21 OCT 2018 18:26

باڵیۆز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی فەڵەستین سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێ‌ كرا.

 

وڵاتى پۆلۆنیا ئەزمونى دەوڵەمەندى خۆی لە بواری پاراستنی بەڵگەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید پێشکەش بە هەرێمى کوردستان دەکات

SUN, 21 OCT 2018 14:47

شاندی ناوبراو  سەردانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچ بێرکناویان کردو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پسپۆرانی ئەو مۆزەخانەیە کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین کامپی کۆمەڵکوژی نازیەکان بوو لە ئەوروپا، بەوردی شێوەی کاریان و ئەزمونیان ڕوونکردەوە بۆ مێوانانی هەرێمى کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 20 OCT 2018 18:16

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌روه‌رده‌یی توركیا، كۆبوونه‌وه‌

THU, 18 OCT 2018 18:07

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان مه‌هدی ئه‌كه‌ر وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و هاكان كاراچای كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییی مه‌عارفی توركیا كرد كه‌ له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاكه‌‌ پێكهاتبوو.