ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (5 تەمووز 2018) خاتوو (سهام جەبەلى) یاریدەدەرى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز (ئەبو مقصود فرهاد) باڵیۆزى کۆمارى بەنگلادیش لە عێراق کرد.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە بەخێر هاتنى بەڕێز باڵیۆزى کرد و خۆشحاڵى خۆى بە دیدارى بەڕێزیان دەربڕى، هەروەها تیشکى خستە سەر پەیوەندى دوو قۆڵى و ڕایگەیاند کە هەرێمى کوردستان لە درێژەى بەرنامەى فراوانکردنى سەرچاوەکانى داهات پێشوازى دەکات لە دروست کردنى پردى پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکانى بارزگانى و هیواى پەرەپێدانى ئەو پەیوەندیانەى خواست لەسەر ئاستى جیاواز و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى بەنگلادیش بە تایبەت لە بوارەکانى کشتوکاڵ و زانستى پزیشکى و دەرمان، ئەمەش لە ڕێگەى هەوڵ دان بۆ ئاڵوگۆڕ کردنى شاند.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز باڵیۆز سوپاسی ئەو پێشوازیەى کرد و خۆشحاڵى خۆى دەربڕی بە سەردانى کردن و دیدارى لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەوەى خستەڕوو کە بەنگلادیش بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە تایبەتى لە بوارى هێزى کار و ئاڵوگۆڕى ئەزموونى شارەزایى لە بوارەکانى پیشەسازى و کشتوکاڵ و زانستى پزیشکى و خوێندن.
لەلایەکى دیکەوە هەردوولا باسیان لەو کێشە و گرفتانە کرد کە ڕوبەڕووى کرێکارانى بەنگلادیشى دەبێتەوە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانە دەستى کار دەهێننە هەرێمى کوردستان و بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەى میکانیزمى باشتر و خێراتر کرا بۆ ڕێگە گرتن لەم گرفتانە.
نێچیرڤان بارزانى و عادل عهبدولمههدى له بهغدا كۆبوونهوه
THU, 7 FEB 2019 20:16
نیوهڕۆى ئهمڕۆ پێنجشهممه 7/2/2019 بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان له بهغدا لهگهڵ بهڕێز عادل عهبدولمههدى سهرۆك وهزیرانى عێراق كۆبووهوه.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09
ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40
ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.