فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 20 SEP 2018 23:58 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 6 AUG 2018 23:39
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشدارى لە مەڕاسیمی ده‌رچوونی خوولی پێنجه‌می شوێنه‌وارناسان کرد

مۆزەخانەی بەریتانیا له‌ بۆنه‌یه‌كدا بەبۆنەی تەواوبوونی خولی پێنجەمی ڕاهێنانی کاربەدەستانی بواری شوێنەوار لە عیراق و هەرێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌کانی هاوکاری که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی بەریتانیاوە پشتیوانی لێده‌کرێت  وه‌ لەلایەن مۆزەخانەی بەریتانیا جێبه‌جێ ده‌کرێت تایبه‌ت به‌ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شوێنەوارە تێکدراوەکان لە هەرێم و عیراق، بڕوانامه‌ی به‌خشییه‌ به‌شداربووانی خوله‌که‌ که‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك شوێنەوارناس، ئەکادیمی، هونەرمەند، دیبلۆماتکار و ڕێکخراوە کەلتووریەکانی بەریتانیا ئامادە بوون .

لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ووتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزبایی کردن له‌ به‌شداربوانی خوله‌که‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا هاوکات ڕایگه‌یاند که‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووان هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ یادی  چوار ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزه‌دییه‌کان، که‌ له‌م ڕۆژه‌دا تیرۆرستانی  داعش گه‌وره‌ترین تاوانیان دژ بە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە شنگال و گوندەکانی دەوروبەری ئەنجامدا بۆ دەربڕینی ڕق و کینەیان بەرامبەر گەلی کورد و پێکهاته‌کانی تر. ووتیشی: " داعش به‌ دڕەندەترین و نامرۆڤانه‌ترین شێوه‌ ڕەفتاریان بەرامبەر بە ئێزیدی و کریستیانه‌ بێتاوانه‌کان لە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامدا کە تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری ژن و کچی ئێزیدی بێ سه‌رووشوێنن. ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە کەوا یادەوەری ئەو قوربانیانە بکەینەوە و وه‌فای خۆمان ده‌رببڕین."

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم هەروەها ووتی: " سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە حکومەتی بەریتانیا و مۆزەخانەی بەریتانی دەکەین بۆ پشتیوانییان له‌ پرۆژه‌یه‌كی ئاوها که‌ گرینگی ده‌دات به‌ پاراستنی شوێنەوارە کان له‌ عێراق و به‌شیوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌و به‌ زانستی نوێ کادره‌کانمان ڕاده‌هێنن"، هاوکات کاروان جه‌مال ڕایگه‌یاند که‌ عیراق زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شەڕ و پێکدادانەکان بووه‌ و ته‌نها مرۆڤه‌کان جینۆساید نه‌کران ، به‌ڵکوو که‌لتوورو شوێنه‌واره‌کانیش جینۆساید و پاکتاوکران له‌سه‌ڕ ده‌ستی ڕه‌شی داعش، وه‌ ئێستا پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هەیە بۆ چاککردنەوەی شوێنەوارەکان، وه‌ پێویستە هەوڵە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە هەموو ئاسته‌کان یەکبخرێن بۆ ڕێگەگرتن لە وێرانکردنی کەلتوور و ڕفاندنی نایاسایی شوێنەوارەکان، وە دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن. ئەو هەنگاوانەش دەبنە ڕێگر لەبەردەم ئەوانەی کە لە داهاتوودا بیر لە دووبارە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەکەنەوە."

هەر لە مەڕاسیمەکەدا دکتۆر ساڵح ئەلتمێمی باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا ووتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر وێرانکاریەکانی بواری شوێنەواری لە عیراق لە سەر دەستی داعش. ووتیشی: " پاراستنی بواری شوێنەواری و کەلتوور کارێکی یەکجار گرینگە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی شوێنەوارە وێرانکراوەکان لە سەرجەم شار و ناوچەکانی عێراق کە کەوتوونەتە ژێر دڕندایەتی داعش. بەرپرسیاریەتی هەموومانە کە ڕۆڵی کاریگەر ببینین و بەشداری لە دووبارە بنیادنانەوەی شوێنەوارەکانی عیراق بکەین."

هەر لە مەڕاسیمەکدا ووتار لە لایەن سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مۆزەخانەی بەریتانیا و پاشان هەر شەش کاربەدەستە ئافرەتەکانی عیراق کە دوویان لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون پرێزینته‌یشنی کۆتایی خوله‌که‌یان پێشکەش کرد.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا خەڵات بەسەر بەشداربووەکان دابەشکرا بۆ سەرکەوتنیان لە یەکەمین قۆناخی خولەکەیان لە بەریتانیا.   




نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی ده‌كات
MON, 17 SEP 2018 18:13

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانی بۆ خواست، ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 
نێچیرڤان بارزانی و خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین كۆبوونه‌وه‌
MON, 17 SEP 2018 16:03

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا  و شاندێكی باڵای حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ پارته‌ جیاوازه‌كان له‌ لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوون.

 
بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى یۆنان لە هەرێم، ئێفتیمۆس کۆستۆپۆلۆس لەگەڵ فەلاح مستەفا کۆبووەوە
MON, 17 SEP 2018 15:44

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى یۆنان لە هەرێم ئەمڕۆ ئێفتیمۆس کۆستۆپۆلۆس ، کونسوڵی گشتی تازەى یۆنان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

 

خاتوو ژاكی دێرۆمێدی، ئه‌ندامی سەناتى فه‌ڕه‌نسا و کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێم، لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کۆبوونەوە

THU, 20 SEP 2018 15:18

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ٢٠/٩/٢٠١٨  بەڕێز فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وهى حکومەت‌ پێشوازی له‌ خاتوو ژاكی دێرۆمێدی، ئه‌ندامی سەناتى فه‌ڕه‌نسا و دۆمەنیک ماس کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێم و شاندێكی یاوه‌ری كرد و باسیان لە دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسیه‌كانی هەرێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و بارودۆخی ئاواره‌كان و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی نیووزیله‌ندا ده‌كات

THU, 20 SEP 2018 15:13

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز برادلی سویدن باڵیۆزی نیووزیله‌ندا له‌ عێراق كرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و باڵیۆزى سوید لە عیراق باسیان لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و پرسە هەنووکەییەکان کرد

WED, 19 SEP 2018 12:18

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز پۆنتۆس میلاندەر باڵیۆزى سوید لە بەغدا و شاندى یاوەرى کردو باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیی و میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن

MON, 17 SEP 2018 23:55

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش كرد.