فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
FRI, 16 NOV 2018 00:31 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 17 AUG 2018 13:18
یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز ئەلیکساندەر پیکێ، یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو یاریدەدەری کونسوڵی گشتی ووڵاتەکەی، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو.

لە دیدارەکەدا ، بەڕێز ئەلیکساندەر پیکێ خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی به‌و دیداره‌ و كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فەڕەنسای دووپات كرده‌وه‌. دواتر، سوپاسی گەل و حكوومه‌ت و هه‌موو دامەزراوەکانی هه‌رێمى كوردستانی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا هەماهەنگی و هاوكاری زۆریان پێشكه‌ش كردووه‌ و هیوای خواست پەرە بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆماری فەڕەنسا بدرێت لە سەرجەم بوارەکاندا.

لە لای خۆیه‌وه‌، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی به‌ڕێز پیکێی كرد بۆ هەوڵەکانی له‌ ماوه‌ی ئەرکەکەیدا له‌ هه‌رێمی کوردستان  بە مەبەستی  برەودانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا وە سووپاسی گەل و حکومەتی فەڕەنسای کرد لە هاوکاری و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکان و پرسە جیاجیاکانی تیرۆر و دیالۆگ و هاوکاری مرۆیی. پاشان، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەردەوام دەبێت له‌ هاوكاری و هەماهەنگی بۆ کونسوڵگەری گشتی ووڵاتەکەی له‌ هه‌رێمی كوردستان و بەردەوامیدان و بەرەوپێش بردنی پەیوەندیەکان.

 




فەلاح مستەفا بەشداری لە کۆنفڕانسی دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 تایبەت بە پرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد
SUN, 11 NOV 2018 14:48

بۆ تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا جیاوازەکان لەسەر پەرەسەندنە سیاسی و پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنەڕووى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باسکردنى دوایین ئەگەرو پێشهات و ئاییندەی ناوچەکە رۆژى ٨/١١ لە ڤییەنناى پایتەختى نەمسا دیالۆگى ئەکادیمیاى دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 بە ئامادەبوونى بەڕێزان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو پڕۆفیسۆر تۆماس ڕۆ، بەرپرسی بەشی مێژوو لە ئەکادیمی دیبلۆماسی ڤیەننا و باڵیۆز گودرون هاریر، نوێنەری تایبەتی پێشووی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
THU, 8 NOV 2018 12:18

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 7 NOV 2018 18:11

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر بەڕێوەچوو

TUE, 13 NOV 2018 13:39

ئێوارەی دوێنێ ١٢/١١/٢٠١٨ مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر  بە ئامادەبوونى  بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان کرد

SUN, 11 NOV 2018 18:03

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی له‌ هێنریك ڤان دیفیڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان كۆبوونه‌وه‌

SUN, 11 NOV 2018 17:41

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 11 NOV 2018 17:35

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.