فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 18 JUN 2019 04:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 19 SEP 2018 12:18
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و باڵیۆزى سوید لە عیراق باسیان لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و پرسە هەنووکەییەکان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز پۆنتۆس میلاندەر باڵیۆزى سوید لە بەغدا و شاندى یاوەرى کردو باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیی و میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان کرد.

لە دیدارێکدا، کە خاتوو مەهیاد تەڤەکولى جێگرى سەرۆکى نێردەى سوید لە عیراق بەرپرسى نووسینگەى سوید لە هەولێرو ڕاوێژکارانی فەرمانگە ئامادەبوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختەیەکی لەسەر دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمى کوردستان و عیراق و هەوڵەکان بۆ درووستبوونی هاوپەیمانێتی لە پێناو دامەزراندنی حکومەتی ئایندە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق و دەستبەکاربوونى دەسستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان خستەڕوو.

هەدوولا وێڕاى پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى سوید باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی و ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیا سویدیەکان لە بووژانەوەى پرۆژەکانی ژێرخانی هەرێم و عیراق کرد.

 

لە لای خۆیەوە فەلاح مستەفا ئاماژەی بە ئامادەیی هەرێم کرد لە پێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست بۆ کۆمپانیا سویدیەکان لە پێناو ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان بە مەبەستى دابینکردنى هەلى کارو باشتر کردنى خزمەتگوزاریەکان.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان لە هەرێم و بە تایبەتی بەهێزکردنی ڕۆڵی لاوان و ئافرەتان و بەرجەستەبوونی لە دامەزراوە حکومییەکان بەمەبەستی تۆکمەترکردنی ئەزموونی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان.

لە لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی سوید هیوای سەرکەوتنی خۆاست بۆ بە ڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانى كوردستان و دامەزراندنی حکومەت لە ئایندەیەكی نزیكهەروەها ئومێدى خواست کە پرۆسەى پێکهێنانى حکومەت لە بەغدا بە پێکهاتن و رەزامەندى لایەنەکان لە ماوەى دەستوورى دیاریکراو بگاتە ئەنجام. 




سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
MON, 10 JUN 2019 19:59

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە10/6/2019 بەئا‌مادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەڕێزان د. بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی فیدرال، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ثامر السبهان وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری كەنداو‌، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لەعێراق، دیپلۆماتكار و سەركردەو سیاسەتمەدار و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوه، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی فەرمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

 
فەلاح مستەفا: هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەرهاوڵاتیانى کەرکوک، هاوکاتە لەگەڵ هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی کوردى ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
FRI, 31 MAY 2019 14:19

شەوى پێنجشەم لەسەر هەینى زنجیرەیەک تەقینەوە و کارى تیرۆریستى هاوڵاتیانی شارى کەرکوکى کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و بریندارى لێکەوتووە، ئێمە بە توندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئیدانە دەکەین، کە هاوکاتە لەگەڵ هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی کوردى ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 
هەرێمى کوردستان و کۆمارى چیک کار بۆ پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیەکانى نێوانیان دەکەن
THU, 30 MAY 2019 13:06

ئەمڕۆ پێنجشەممە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە میخاڵ سڤوبودا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەرێم کرد.

 

 

ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌

MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 

حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات

THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 

سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت

WED, 12 JUN 2019 15:48

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.