فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 19 JAN 2019 01:47 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 8 OCT 2018 18:23
شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرد

شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرد کە لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەچوو.

لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم ژمارەیەك دیداری لەگەڵ پەرلەمانتاران و لۆردەکان و ئەندامانی پارتەکە و دیپلۆماتکارانی جیهانی سازدا کە تیایدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا و تیشك خرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان.

هەر لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا چاوی کەوت بە خاتوو ئارلین فۆستەر سەرۆکی پارتی یەکێتیخوازانی دیموکراتی ئێرلەندای باکور کە هاوکات پارتی هاوپەیمانە لەگەڵ پارتی پارێزگاران لە حکومەتی ئێستای بەریتانیا. نوێنەری حکومەتی هەرێم کورتەیەکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی دەسنیشانکردنی سەرۆك کۆمار و سەرۆکی حکومەتی عیراق و کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان کرد. هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی خاتوو ئارلین فۆستەردا لەو کاتەی کە وەزیری یەکەمی ئێرلەندای باکور بووه‌ لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ئێرلەندای باکور ، وە سەردانی بەڕێزیان بۆ هەرێم و واژووکردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدان و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەرێم و ئێرلەندای باکور کرده‌وه‌.

خاتوو ئارلین فۆستەر لە لای خۆیەوە پشتگیری خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ئێرلەندای باکور دووپات کردەوە، لەو سۆنگۆیەشەوە داوای کرد دانیشتنێكی تایبەت لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات بەمەبەستی تاوتێکردنی زیاتری ئەو پرسە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەکی ترەوە دیدارێکی لەگەڵ گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتە سیاسیەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان سازکرد. لەو دیدارەدا کە جاك لۆپرێستی سەرۆکی گرووپەکە و ژمارەیەك ئەندامانی گرووپەکە ئامادەبوون باس لە دوایین پلان و کار و چالاکیەکانی گرووپەکە کرا. وە جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەوڵ و چالاکیەکانی گرووپەکە کرایەوە بەمەبەستی وەدەستهێنانی پشتگیری زیاتری پەرلەمان و دام و دەزگاکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان.

هەر لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەسەر داوەتی فەرمی جێریمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەشداری لە بۆنە پێشوازیەك کرد کە  بۆ باڵیۆز و سەرۆکی نێردە دیبلۆماسیەکان سازکرابوو. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری دەرەوەی بەریتانیای له‌ دوایین پێشهاتە سیاسەکانی هەرێم و عیراق ئاگادارکرده‌وه‌ و تیشکیشی خستە سەر پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و دامەزراندنی حکومەتی عیراقی نوێ. هاوکات ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کە بە شێوەیەکی دیموکراسیانه‌و ئاشتیانه‌ بەڕێوەچوو، هاوکات بانگهێشتی بەڕێز جێریمی هەنتی کرد کەوا کاتی ئەوە هاتووە بەڕێزیان سەردانێکی فەرمی عیراق و هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە بارودۆخەکە و دووپاتکردنەوەی پشتگیری بەریتانیا بۆعیراق و هەرێمی کوردستان. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشوەچوونی بارودۆخی ووڵات و ئومێدی پێکهێنانی خێرای حکومه‌تی فیدڕاڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی خواست.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌ کاروان جه‌مال تاهیر چاوی که‌وت به‌ وه‌زیری په‌ره‌پێدان خاتوو هاریت ماری و به‌ڕێز ڕیچرد گراهام ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فاونده‌یشنی وێستمنسته‌ر بۆ دیموکراسی و سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی پێگه‌یاندن بۆ ئه‌و هاوکاریانه‌ی که‌ تاکو ئێستا پێشکه‌شی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌کانیان کردووه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانن و داوای به‌رده‌وامی دانی کرد به‌ هاوکارییه‌کانیان تاکو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.

لە دواڕۆژی کۆنفڕانسەکەشدا شاندی نوێنەرایەتی ئامادە بوون لە ووتاری کۆتایی کۆنفڕانس کە لەلایەن خاتوو تێریزا مەی سەرۆکی پارتی پارێزگاران پێشکەش کرا و تێیدا سیاسه‌تی پارتەکەی شیکردەوە له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهاندا

شایانی باسە خەسرۆ ئاژگەیی بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا لە نوێنەرایەتی و گاری کێنت سکرتێری گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتە سیاسیەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان یاوەری نوێنەری حکومەتی هەرێم بوون لە کۆنفڕانسەکەدا.

کۆنفرانسی پارتی پارێزگاران پێنج ڕۆژی خایاند له‌ ڕۆژانیی ٢٩ ئەیلول بۆ ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ .

 




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.