فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 19 JAN 2019 01:51 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 10 OCT 2018 21:31
باڵیۆزى نوێى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان

دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى رێپێدراوى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز بالۆف ئۆرۆش سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کردو لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

لە دیدارێکدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد بە بۆنەى دەستبەکاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە کارەکانى، هاوکات ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى دەربڕى بۆ پێشکەش کردنى هەموو هاوکارى و کار ئاسانیەک بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان و هیواى خواست نوێنەرایەتى وڵاتەکەیان لە هەرێم بکەنەوە.

لە بەرامبەردا باڵیۆز بالۆف ئۆرۆش خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر ئەم سەردانە و ئامادەیى ووڵاتەکەى نیشاندا بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى و  هاندانى کۆمپانیاکانى سڕبیا.

هەردوولا باسیان لە رەوشى هەنووکەیی ناوچەکەو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەو پێشوەچوونە سیاسیەکان کرد. 
لەکۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان بۆزیاتر خزمەت و لێک نزیک کردنەوەى هەردوولا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى یەکتر بۆ بەرەوپێش بردنى ئەو پەیوەندیانە.




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.