فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 23 JAN 2019 06:57 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 29 OCT 2018 15:19
فەلاح مستەفا بەشدارى لە کۆنگرەی دیالۆگی مەنامەی 2018 کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی وەک سیاسەتی دەرەوە، پرسە هەرێمی و جیهانیەکان

لە رۆژانى ٢٦ - ٢٨/١٠/٢٠١٨ بەرێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە چواردەمین گەڕى دیالۆگى مەنامە لە بەحرێن کردو لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى مەنامە لەلایەن بەڕێزان عبدالعزیز ئەلعید سەرۆکی فەرمانگەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەو صلاح ئەلمالکی باڵیۆزی بەحرێن لە عیراق پێشوازی لێکرا.

ئەم دیالۆگە ساڵانەیە لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى بەحرێن و بە هەماهەنگى لەگەل ئەنستیوتى نێودەوڵەتى بۆ دراساتى ستراتیژى IISS بەڕێوە دەچێت. کە ژمارەیەکى بەرچاو لە سەرکردە و بەرپرسانى باڵاى سیاسى و سەربازى و ئاسایش و بڕیاربەدەستان و شارەزایان لە وڵاتانى کەنداو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان ئامادەبوون.

 

مەبەستى ئەم دیالۆگە ئەنجامدانى گفتوگۆیە لەسەر پرسى ئاسایش و سیاسەتى دەرەوە و پرسە هەرێمى و جیهانیەکان و چۆنیەتى دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو لەچوارچێوەى بەرێوەچوونى ژمارەیەک پانێل و گفتوگۆى کراوەو داخراو دەخرێتەڕوو. 

دەسپێکى گفتوگۆیەکان پانێڵێک بوو دەربارەى دووبارە رێکخستنەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، دواتر چەند پانێڵێک پێشکەشکرا لەسەر بنیادنانەوەى ئاشتەوایى لە پشێویدا و دواتر سیاسەتى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و گۆڕانى پەیوەندیەکان و دەرکەوتنى سیستەمێکى نوێى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ململانێ و دیپلۆماسیەت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاشتەوایى و بنیادنانەوە لە رۆهەڵاتى ناوەراست و هەروەها دۆزینەوەى چارەسە بۆ پرسەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەراست. 

 

لە پەراوێزى دیالۆگى مەنامە بەڕێز فەلاح مستەفا دیدارى کورتى لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرو بەرپرسان ئەنجامداو لەسەر پرسەکانى هەرێمى کوردستان و گۆڕانکاریەکانى گۆڕپانى سیاسى و پەیوەندیەکانى هەولێرو بەغدا و  ناوچەکە بیرو ڕایان ئاڵوگۆڕکرد. بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەل بەرێز وەزیرى دەرەوەى بەحرێن وەزیرى دەرەوەى ئەردەن و وەزیرى بەرگرى ئەمریکا جەمیس ماتیس و وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین و تۆبایەس ئیلود وەزیرى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ بەرگرى و ئەلیستەر بێرت وەزیرى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و برێت مەکگۆرک و وەزیرى دەوڵەتى رۆمانیا و چەندین شاندى تر بیروڕایان لەسەر بارودۆخى ئەمڕۆ و پرسە هەنووکەییەکان تاوتوێکرد. 

هەر لەمیانى دیالۆگى مەنامە بۆ خوانى نێوەرۆ لەگەل سەرۆکى شاندەکان میوانى وەزیرى دەرەوەى بەحرێن بوون کە تیایدا دەرفەتى گفتوگۆى راستەوخۆ هەبوو لەگەڵ بەشداربووان. بۆ ئێوارەخوانیش لەگەڵ سەرۆکى شاندەکان میوانى پاشاى بەحرێن بوون کە هەردووکیان لە ووتارەکانیان بایەخیان بە ئەنجامدانى ئەم کۆبوونەوانە کرد بەتایبەت ئاستى بەشداربووان کە لە شوێنى جیاواز لە جیهاندا بەشدارى دەکەن و ئەو بابەتانەى گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت پەیوەندارە بە ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە گرینگیەکى ستراتیژى زۆرى هەیە و هەموو ووڵاتانى جیهان هەوڵ دەدەن بەرژەوەندى و پەیوەندیەکانیان بەردەوامى هەبێت لە ناوچەکە.

 

وەزیرى دەرەوەى بەحرێن ئاماژەى بەوەکرد کە دیالۆگى مەنامە هەلێک دەرەخسێنێت بۆ ناسینى سیاسەتى دەوڵەتەکان و رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەرپرسەکان بۆ ئاڵوگۆرکردنى بیروڕا و لەسەر بابەتە جیاوازاەکان کە  دەبێتە هۆى لێکتێگەیشتنى زیاتر و هەماهەنگى و هاوکارى نێودەوڵەتى لەسەر مەسەلەکان و ڕووبەرووبوونەوەى ئەو هەڕەشانەى کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دووچارى دەبێتەوە.
 




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.