فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 15 NOV 2018 22:28 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 29 OCT 2018 17:36
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو باڵیۆزی کۆمارى چیک لە عێراق باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیی کرد

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت و یان ڤیجیتاڵ باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو پڕۆسەی پێکهێنانى حکومەتی فیدڕال و دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی زیاترى پەیوەندیەکان لەبوارەجیاجیاکان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەو میخاڵ سڤوبودا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێم ئامادەبوون، فەلاح مستەفا ئاماژەی بە ئاستى پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کردو هیواى خواست دەرفەتەکانی کارو وەبەرهێنان و جولەى بازرگانی لە پێناو سوودو بەرژەوەندى هەردوولا بەردەوامى هەبێت و زیاتر پەرەى پێبدرێ.

سەبارەت بە بارودۆخى ئەمڕۆ بەڕێزیان بە گرنگیەوە باسی لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ کردو هیوای خواست پرۆسەى دیموکراسى و هەڵبژاردن ببێتە دەروازەیەک بۆ ئەوەى تەواوى پێکهاتەکانى عیراق لە ئەرک و ماف یەکسان بن.

لای خۆیەوە، یان ڤیجیتاڵ، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق سوپاسی بەرێز بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانى کردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. هیواى خواست بتوانن پەیوەندیەکانیان هەموو بوارەکان زیاتر پەرە پێبدەن.

 




فەلاح مستەفا بەشداری لە کۆنفڕانسی دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 تایبەت بە پرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد
SUN, 11 NOV 2018 14:48

بۆ تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا جیاوازەکان لەسەر پەرەسەندنە سیاسی و پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنەڕووى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باسکردنى دوایین ئەگەرو پێشهات و ئاییندەی ناوچەکە رۆژى ٨/١١ لە ڤییەنناى پایتەختى نەمسا دیالۆگى ئەکادیمیاى دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 بە ئامادەبوونى بەڕێزان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو پڕۆفیسۆر تۆماس ڕۆ، بەرپرسی بەشی مێژوو لە ئەکادیمی دیبلۆماسی ڤیەننا و باڵیۆز گودرون هاریر، نوێنەری تایبەتی پێشووی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
THU, 8 NOV 2018 12:18

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 7 NOV 2018 18:11

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر بەڕێوەچوو

TUE, 13 NOV 2018 13:39

ئێوارەی دوێنێ ١٢/١١/٢٠١٨ مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر  بە ئامادەبوونى  بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان کرد

SUN, 11 NOV 2018 18:03

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی له‌ هێنریك ڤان دیفیڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان كۆبوونه‌وه‌

SUN, 11 NOV 2018 17:41

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 11 NOV 2018 17:35

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.