فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 19 DEC 2018 15:42 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 29 OCT 2018 17:29
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کرد

بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە ماكسیم ما‌كسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کردو تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و پێکهێنانی حکومەتیان کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەو ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسوڵی گشتی ڕوسیای فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان بەشداربوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت باسی لە خواستی هەرێمی کوردستان کرد بۆ فراوانکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە، هاوکات ئاماژەی بە پەیوەندی دووقۆڵی و لەمێژینەى نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیای فیدڕاڵ کرد و جەختی لەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکان کردەوە لەبواره‌كانی ووزە و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری و بازرگانی.

 

بەڕێز ما‌كسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق ویستى وڵاتەکەى دووپاتکردەوە لە بەرەوپێشبردنى زیاترى پەیوەندیەکان لە بوارە جیاجیاکان.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، پرسى پێکهێنانى حکومەتى فیدڕال لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.




وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەرێمى کوردستان
TUE, 18 DEC 2018 17:56

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە شاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن کەریم سنجارى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستان و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دڵشاد بارزانى نوێنەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازییان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی داواى به‌رده‌وامیى هاوكارییه‌كانى هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
TUE, 18 DEC 2018 11:59

دوای کۆبوونەوەی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ستێف بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لە لێدوانیكى ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا باسیان له‌ ناوه‌ڕۆكی كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌
TUE, 18 DEC 2018 11:56

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستێف بلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌به‌ڕێزان باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عێراق وكونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.

 

 

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەت، نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن یادی هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی لە هەولێر کردەوە

WED, 19 DEC 2018 12:08

بەبۆنەى هەشتاو پێنجەمین ساڵیادى رۆژى لەدایکبوونی ئیمپراتۆری وڵاتی ژاپۆن،  نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزى ژاپۆن لە عیراق و پەرلەمانتار و دیپلۆماتکاران، رێوڕەسمێکى لە شارى هەولێر سازکرد.

 

نێچیرڤان بارزانى: له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا خوازیارى په‌یوه‌ندیى باشترین

TUE, 18 DEC 2018 22:19

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/12/2018 دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوان.

 

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 22:16

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 21:22

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ناوفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له‌ عێراق كرد.