فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 22 APR 2019 09:57 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 2 DEC 2018 11:03
نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى جۆرج بوش ده‌كات

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌یان و به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوشى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له‌م كاته‌ سه‌ختانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى گه‌وره‌ دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌.

گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه‌ كه‌ ساڵى 1991 ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ سه‌پاندنى ناو‌چه‌ى دژه‌فرین له‌ هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له‌ سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕژێمى به‌عس پاراست و بووه‌ هۆى بووژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. سه‌رۆك بوشى باوك بۆ هه‌میشه‌ به ‌زیندوویى له‌ یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى دیسه‌مبه‌رى 2018




فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جه‌ژنى قیامه‌ پیرۆز ده‌كات

SUN, 21 APR 2019 10:00

جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌رى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.