فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 18 JUN 2019 04:18 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 14 DEC 2018 20:59
وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفال لەگەڵ وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە محمود حاجی ساڵح وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفال و کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا و دکتۆر سامی جلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ دیدارێکیان لەگەڵ ئەلیستەر بێرت وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازکرد.

لەو دیدارەدا وەزیری شەهیدان و  کاروباری ئەنفال کورتەیەکی دەربارەی دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە حکومەتی بەریتانیا کرد و تیشکی خستە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی لە دوای دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق، ووتیشی تێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی دروستبووە و هیواداریشین تەواوی پرس و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

هەر لە دیدارەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم بۆ وەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ کوردانی ئێزیدی و دادگاییکردنی تاوانباری داعش ئەوانەی کەوا تاوانە دڕندانەکانیان لە دژی خوشك و برا ئێزیدیەکانمان ئەنجامداوە. ووتیشی: " سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی بەریتانیا دەکەین کە خاوەنی دەستپێشخەری بووە بۆ دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە  ٢٣٧٩ بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت بە گەڕان بەدوای بەڵگەکانی تاوانەکانی داعش. هیوادارین لە بەریتانیا بەهەمان شێوە کار لە سەر زیاتر ئەکتیڤکردنی کارەکانی ئەو لیژنەیە بکات بۆ ئەوەی بەڵگەکان لەدەست نەچن و سوودیان لێوەبگیردرێت لە کاتی تۆمەتبار کردن و دادگاییکردنی تیررۆریستانی داعش. "

وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفال هاوکات داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد بەردەوام بێت لە پێشكەشکردنی هاریکاری بۆ هەرێمی کوردستان کە تائێستاش زیاتر لە ١.٢ ملیۆن پەنابەر و ئاوارە لەئامێز دەگرێت و پێویستیان بە هاریکاری ڕۆژانەی بەردەوام هەیە.

لەلای خۆیەوە ئەلیستەر بێرت وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆشحاڵی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ شاندەکەی هەرێم دەربڕی و ووتی ئێمە ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەین لە شەڕ لە دژی داعش و پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ پەنابەر و ئاوارەکان. ووتیشی کەوا ئەوان ئاگاداری هەموو تاوانەکانن کە داعش دەرهەق بە ئێزیدی و کەمینەکانی تر ئەنجامیداوە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت  لە کارکردن بۆ ئەوەی تاوانباران دادگایی بکرێن و دادپەروەری بۆ قوربانیان و کەس و کاریان بێنیینە دی.  ئاماژەی بەوەشدا کەوا پێویستە بەغدا و هەولێر هەماهەنگی باش لەگەڵ لیژنەکە بکەن بۆ سەرخستنی کارەکانی.  لە هەمانکاتدا تەئکیدی ئەوەی کردەوە کە ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و ووڵاتەکەی ژمارەیەك پڕۆگرامی تایبەتی بەو بابەتە هەیە.
هاوکات خۆشحاڵی خۆی بە باشتربوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و ووتی پێویستە جیاوازیەکان بەلاوە بنرێن بۆ ئەوەی دووبارە هیوا و ئاوات لای هاووڵاتیانی عیراق دروستبکەینەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێم داوایان لە بەریتانیا کرد ڕۆڵی زیاتر ببینێت لە سەقامگیرکردنەوەی بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەی کە لە دەستی داعش ڕزگارکراون بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان و بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانە. 




سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
MON, 10 JUN 2019 19:59

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە10/6/2019 بەئا‌مادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەڕێزان د. بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی فیدرال، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ثامر السبهان وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری كەنداو‌، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لەعێراق، دیپلۆماتكار و سەركردەو سیاسەتمەدار و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوه، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی فەرمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

 
فەلاح مستەفا: هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەرهاوڵاتیانى کەرکوک، هاوکاتە لەگەڵ هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی کوردى ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
FRI, 31 MAY 2019 14:19

شەوى پێنجشەم لەسەر هەینى زنجیرەیەک تەقینەوە و کارى تیرۆریستى هاوڵاتیانی شارى کەرکوکى کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و بریندارى لێکەوتووە، ئێمە بە توندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئیدانە دەکەین، کە هاوکاتە لەگەڵ هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی کوردى ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 
هەرێمى کوردستان و کۆمارى چیک کار بۆ پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیەکانى نێوانیان دەکەن
THU, 30 MAY 2019 13:06

ئەمڕۆ پێنجشەممە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە میخاڵ سڤوبودا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەرێم کرد.

 

 

ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌

MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 

حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات

THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 

سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت

WED, 12 JUN 2019 15:48

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.