فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 23 JAN 2019 06:47 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 30 DEC 2018 18:37
بەبۆنەى سەرى ساڵ تازە، فەرمانگەى پەیوەندیەكانی دەرەوەى حکومەت ئاهەنگێكی پێشوازی و ئێوارە خوانێكی بۆ نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ساز كرد

بە بۆنەی نزیكبونەوەی كۆتایی ساڵی 2018 و پێشوازی كردن لە ساڵی تازەو وەک رێزگرتنێک لە ئەرك و ماندوو بوونی دیپلۆماتكارانی بیانی و نوێنەری ووڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم و پارێزگارەكانی هەرێم و ژمارەیەك لە نوێنەرانی حكومەت لە دەرەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئاهەنگێكی پێشوازی و ئێوارە خوانێكی ساز كرد.

لە سەرەتای رێورەسمەكەدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەموو دیپلۆماتكارانی ووڵاتانی دۆست و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان و سەربازانی ووڵاتانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و خانەوانەدەكانیان كرد كە زۆربەیان دوورن لە خێزان و كەس و كاریان و بەردەوامن لە خزمەتكردن و هاوكات هاتنی ساڵی تازەی لێ پیرۆزكردن و هیوای ساڵێكی پڕ لە بەختەوەری و سەركەوتن بۆ خواستن.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە جەختی لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە كە بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە رۆڵ و ئەركی ئەوان و ئەو پەیوەندی و هاوبەشیەی كە لە نێوانمان درووست بووە.

هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی بە داعش كرد كە شان بە شانی یەكتر لە شەڕی دژی داعش یەك هەڵوێست وەستاین و هیواخواست بە هەمان شێوە لە قۆناغی داهاتوو ئەو هەماهەنگی و هاوكاریە بەردەوام بێت.

 

هەروەها تیشكی خستە سەر رووداوەكانی ساڵی 2018 كە ساڵێكی سەخت و پڕ لە رووداو بوو، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەنجامدانی دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموكراسیانە كرد لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دوای ئەم پەرەسەندنانە ئێستا بە ئومێدەوە دەڕوانین بۆ ئایندەیەكی باشتر.

لە كۆتاییدا بە ناوی حكومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی درەوە و فەرمانگەی پڕۆتۆكۆل سوپاسی هەموو لایەكی كرد ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواستن لە ژیانی تایبەتی و پیشەییان و بەرەوپێش چوونی پەیوەندیەكان و هاوبەشیمان.

هەر لەو بۆنەیەدا، بەشداربووان لە دیپلۆماتكاران و سەربازان و كاربەدەستانی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، سوپاسی خۆیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و خۆشحاڵ بوون بە بەشداری كردن لەو بۆنە تایبەتە كە بۆ رێز لێنان لە ئەرك و ماندووبوونیان سازدراوە و ئەوانیش پیرۆزبایی ساڵی تازەیان لە گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای ساڵێكی پڕ لە ئاشتی و بەختەوەری و سەركەوتنیان خواست بۆ هەرێمی كوردستان.

هەر لەو چوارچێوەی بەرنامەكەدا، چەند بڕگەیەك مۆسیقا و گۆرانی و شایی و هەڵپەركێ پێشكەش كران و میوانانی بەشداربووش بەخۆشیەوە بەشداریان لە هەڵپەركێی كوردی كرد.
 




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.