فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 20 FEB 2019 19:19 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 6 FEB 2019 17:41
فەلاح مستەفا لەگەڵ سەرۆکى نێردە دیپلۆماسیەکانى وڵاتى عەرەبى له‌ هه‌رێمى کوردستان کۆبووەوە

به‌مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ‏نوێنه‌رانی ووڵاتانی عەرەبى لە هەرێمى کوردستان له‌ دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئەمنى و ئابووریەکانى هەرێم و عیراق و ناوچەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت بە ئامادەبوونى خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سەرۆکى نێردە دیپلۆماسیەکانى وڵاتى عەرەبى له‌ هه‌رێم ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تادا فه‌لاح مسته‌فا وێڕاى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان، ئامانجی کۆبونه‌وه‌که‌ی راگه‌یاندو گووتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێوەى بەڕێزە‌ له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسیه‌کان و پەیوەندى نێوان هەولێرو بەغدا و پرسى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم و خستنەڕووى هەڵوێستى هەرێمى کوردستان لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان.

بەڕێزیان سوپاسى ئەو وڵاتانەى کرد کە یارمەتى هەرێمى کوردستانیان داوەو کۆمەک و یارمەتیان پێشکەش بە ئاوارەو پەنابەرانى هەرێم کردووە.  هاوکات داوای کرد که‌ هانی دام و دەزگا پەیوەنددارەکانى وڵاتەکانیان و ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ک به‌خشه‌کانیان بده‌ن بۆ پێشکه‌شکردنی کۆمه‌ک و یارمه‌تى زیاتر بۆ ئاواره‌کانى نیشتەجێى هەرێم. بەڕێزیان گووتى پێویستى زۆرمان بە هاوکارى و هەماهەنگى زیاترە بە تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان و هزرى تیرۆریستى. چونکە تا ئێستا مەترسیەکانى داعش کۆتایى نەهاتووە.

دواتر بەڕێز باڵیۆز نەزمى حەزورى کونسوڵى گشتى وڵاتى فەلەستین بەناوى دیپلۆماتکاران خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو دیدارە نیشانداو سوپاسى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کرد بۆ هەوڵى بەردەوامى لە پێناو پێشخستنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى. گووتى بوونى نووسینگەى دیپلۆماسى ژمارەیەک وڵاتى عەرەبى ئاماژەیەکە بۆ ویستى ئەو وڵاتانە تا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان پەرە پێبدەن.

 

کونسوڵى گشتى فەلەستین گووتى ویستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هەند هەڵدەگرین کە دەخوازن پەرە بە پەیوەندەکانیان بدەن لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى. لە کۆتایی قسەکانى هیواى خواست ئەم دیدارە هەنگاوێکى تر بێت لە رێى ئاشنابوونى زیاتر بە رەوشى هەنووکەیى هەرێمى کوردستان خستنەڕووى هەڵوێستى هەرێمى کوردستان لەمەڕ پرسەکان.

پاشان نوێنەرانى وڵاتانى عەرەبى لە هەرێم بە جیا پرسیارو سەرنج و بۆچوونى خۆیان ئاراستەى بەڕێز بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کرد سەبارەت بە پلان و بەرنامەى هەرێمى کوردستان بۆ فراوان کردنى زیاترى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و رەخساندنى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانى ولاتانى عەرەبى لە هەرێم.

لە بەرامبەردا بەڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت بە ناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى سەرجەم نوێنەرانى وڵاتانى عەرەبى کرد بۆ خستنەڕووى بیرو بۆچوونیان و پشتگیرى کردنیان لە هەرێمى کوردستان لە قۆناغە سەخت و هەستیارەکان. بەڕێزیان لە ووتەیەکدا وەڵامى سەرجەم سەرنج و تێبینیەکانى ئامادەبووانى دایەوەو بۆچوونى هەرێمى کوردستانى لەمەڕ پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و کردنەوەى دەرگا بە ڕووى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و پەیوەندى هەولێرو بەغدا خستەڕوو.
 




نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد
TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە
SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ووڵاتی فەڕەنسا کرد

WED, 20 FEB 2019 16:06

ئەمڕۆ سێشەممە ، ڕیکەوتی ( ٢٠/٢/٢٠١٩)،  بەڕێز برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی حکومی و نوێنەری  ڕێکخراوی ناحکومی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیان کرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا بە یاوەرى شاندێک گەیشتە هەرێمى کوردستان

MON, 18 FEB 2019 21:46

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئەلێکساندەر دی کروو، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و پەرەپێدانی بەلجیکا بە یاوەرى شاندێکى باڵا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن بەڕێزان کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆو د. عەلى سندى وەزیری پلاندان و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و دلاوەر ئاژگەیى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەلجیکا پێشوازى لێکرا.

 

كۆنفڕانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

MON, 18 FEB 2019 19:25

دواتر، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌، ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كردو خۆشحاڵی خۆی به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسه‌كه‌ ده‌ربڕی به‌و ئومێده‌ی كه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ببێته‌ به‌شێك له‌ كۆی هه‌وڵه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.