فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 21 APR 2019 05:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 6 FEB 2019 22:22
یادی ٤۰ ساڵەی شۆرشی گەلانی ئێران لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومی و پەرلەمانتار ،  کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە رێوڕەسمێکدا یادی ٤۰ ساڵەی شۆرشی گەلانی ئێرانى کردەوە.

 

مورتەزا عەبادی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووتارێکدا ، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە رابردوو و ئێستادا و جەختی لە بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندیە کەلتوری و ئابووریەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا چالاکیەکانی کونسوڵگەری لە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و رۆشنبیری خستە روو.

 

لە بەشێکی تری رێوڕەسمەکەدا، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە ناوی حکومەتی هەرێم ووتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی ئاراستەی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، هەروەها سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانی و هاوکاریەکانی کۆمارى ئیسلامی ئێرانى کرد کە لە رۆژانی سەخت پێشکەش بە خەڵکی هەرێمی کوردستانى کردووە، هەر وەک لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕەوی بەهاری ۱۹۹۱ و شەڕی تیرۆریستانى داعش، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی لەمێژینەی  نێوان هەردوولا کرد و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندی و هاوکاری لە نیوان کۆماری ئیسلامی و حکومەتی هەرێم خواست.

لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا فەلاح مستەفا، تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و گووتی نزیک بوونەوەی هەردوولا دەبێتە مایەی بەرقەرار بوونی ئارامی زیاتر بۆ عیراق و ناوچەکە کە ئەمەش دەرفەتی زیاتر دەرەخسێنێت بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەت و گەلانی ناوچەکە.




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 12:10

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز حسین ئەلفەزالە جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق باس لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و کردنەوەى نوێنەرایەتى ئەو وڵاتە لە هەرێم و بارودۆخى سیاسى و پرسى پێکهێنانى حکومەت و دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنان کرا.

 

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.

 

فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد

WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.