فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 18 FEB 2019 09:58 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 6 FEB 2019 21:08
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ده‌كات‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازی له‌ به‌ڕێز جوسێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز كۆنتێ خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه‌‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پاراستنی پێكهاته‌‌كان بێ جیاوازی، حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانى به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌ تۆكمه‌كردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتالیا و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كرده‌وه‌ و گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی و كۆمه‌ڵێك بواری دیكه‌ كرد.

 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیتالیاى له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی مرۆیی، سه‌ربازی، كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگیدا كرد و ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا دا كه‌ به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ توانرا به‌شێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له‌ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات‌ و هه‌وڵیش ده‌دات له‌ داهاتوودا ئه‌و‌ كێشانه‌ی ماون له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.

به‌ڕیزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا مه‌ترسیی داعش ماوه‌ و به‌ پێویستی زانی به‌ میكانزمێكی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكرێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ باشه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و پاڵپشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ پێویست زانی. به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن و به‌ ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی هاوكارییان بكات تاكو بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان و ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پووخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران، قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر، دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ڕه‌وشی ئابووری، ڕیفۆرمه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، باشتربوونی باری ئابووریی هه‌رێم، بوونی ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیتالی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا تا وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، پێشكه‌ش كرد.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 




نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
THU, 7 FEB 2019 20:16

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09

ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق  UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر  بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.

 
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40

ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق  سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.

 

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد

TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.