فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2019 08:38 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 8 MAR 2019 11:15
لە واشنتۆن، فه‌لاح مسته‌فا، چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێس و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك ئه‌نجامدا

فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی لە ساڵی نوێ بۆ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌یاوه‌ری خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێس و سینات هه‌بوو به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و ئاڵوگۆڕكردنی دوایین پێشهاته‌ سیاسی، ئابووری، مرۆیی، ئاسایش و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌و په‌نابه‌رو پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان و پێكهاته‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، هاوكات بڕەودان بە پەیوەندی هەرێمى کوردستان و عیراق لەگەڵ ئەمریکا.

له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن و له‌‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كانیدا فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خاتوو ʾگەیل كۆنێلی مانچن، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی و باسیان لە دوایین پێشهاته‌كان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە گرنگیدان و پاراستنی ڕۆحی پێکەوەژیانی فرەیی لە هه‌رێم و ئەو کۆسپ و تەگەرانەی ڕووبەڕووی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەبێتەوە لە عێراق و ناوچەکە. هاوكات له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێز ʾڕیچارد ئۆڵبڕایت، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانیشتوان و كۆچ و په‌نابه‌ران و خاتوو ʾدێنیز ناتالی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی نەهێشتنى ململانێ و سەقامگیری، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت سوپاسی پشتیوانیەکانی ئەمریکای کرد بۆ پێشکەشکردنى هاوکارییەکانى بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم، هه‌روه‌ها باسیان لە دابینکردنی پێداویستیەکان و بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەی پێکهاتە جیاجیاکان بۆ زێدی خۆیان کرد، فه‌لاح مسته‌فا په‌نجه‌ی خسته‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامیگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی.

هه‌ر له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان فه‌لاح مسته‌فا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ʾدەیڤد ساترفیڵد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و ʾئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق پوختەیەکی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەى تازەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغداو ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو حکومەت پێشکەشکرد، پاشان تیشکی خستەسەر یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکان بۆ قۆناغی دوای نەمانی شەڕی داعش و دڵنیابوون لە تێکشکانی یەکجارەکی لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. هه‌ردوولا جەختیان لە چڕترکردنەوەی هاوبەشی و هەماهەنگیەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ له‌ بواره‌كانی ئاسایش، ئابووری و پرسه‌ مرۆییه‌كان كرده‌وه‌.

 

فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیناتۆر خاتوو ʾپاتی موری، له‌ لیژنه‌ی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌، كار و خانه‌نشین و سیناتۆرʾبۆب مینیندیز، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كۆبۆوه‌و سوپاسى پشتگیریە مرۆیى و سەربازیەکانى ئەمریکاى کرد لە کاتى شەڕى داعش و باسى لەو قەیران و رووبەڕووبوونەوانە کرد كه‌ دووچاری هەرێمى کوردستان و عێراق دەبێتەوە. پاشان هه‌ردوولا باسیان لە دوایین پێشووەچوونە سیاسى و ئەمنیەکانى ناوچەکەو هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان كرد. وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تردا له‌گه‌ڵ گرووپی ʾپه‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ ئاشتی و به‌شێك له‌ شاره‌زایانی عێراقی  به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا بە داتاو زانیارى ورد باسى لە چەند پرسێکى هەنووکەیی و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەولێرو بەغداو ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا و بارودۆخى پێكهاته‌ ئاینیه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان و  قۆناغی دوای نه‌مانی شه‌ڕی داش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و پرسه‌كانی ئه‌منی و ئاسایش و هه‌ماهه‌نگیه‌كان پێشکەش کرد. هەروەها فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ یاوه‌ری خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ʾئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مریكا – كوردستان كۆبۆوه‌و دوایین پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی ئاسایش، مرۆیی و هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، دواتر هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى کەرتى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پەرەپێدانى ده‌رفه‌تەکان.

له‌ درێژه‌ی دیدارو کۆبوونەوەکانى له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ كۆنگرێسمان ʾدۆن بەیکن، له‌ لیژنه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان و سیناتۆر ʾجاك ڕید، له‌ لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان و سیناتۆر ʾلیندسی گڕاهام كۆبۆوه‌و  تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگیان كرد له‌وانه‌ قۆناغی دوای نه‌مانی شه‌ڕی دژی داعش و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌ره‌و باشتربوون، قه‌یرانی مرۆیی و بارودۆخی پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. له‌ به‌شێكی تریشدا و به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاواره‌و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێم كرد. له‌ به‌رامبه‌ردا كۆنگرێسمان دۆن بەیکن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ووتی "سوپاسگوزاری خوشك و برا كورده‌كانمانین كه‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌ پاڵ ئێمه‌ شه‌ڕیان كرده‌وه‌و قوربانیان داوه‌" هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌مریكا قوربانیانی كورده‌كان له‌بیرناكات هاوكات پشتیوانى خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تڕه‌مپ ده‌ربڕی بۆ مانه‌وه‌ی لەگەڵ كورده‌كان له‌ عێراق و سوریا.

له‌ دیدارێكی تریشدا له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمان ʾتۆم مالینۆسكی و نوێنه‌ری تازه‌ی هه‌ڵبژێردراوی میشیگن، كۆنگرێسومان ʾئلیسا سلۆتكین و سیناتۆر ʾكریس ڤان هۆڵن، دۆستی لەمێژینەی گەلى کوردستان به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پوخته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا، گرنگی به‌ كۆتایى هێنانی شه‌ڕی دژی داعش و رەوشى سوریا و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران بۆ زێدی خۆیان و بارودۆخی پێكهاته‌ی كریستیان و ئێزیدیه‌كان له‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی پرسێكی تر بوو له‌ گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا. شایانی باسە سیناتۆر هۆڵن  لە ساڵی ١٩٨٨ سەردانی هەرێمی کرد بۆ بەدواداچوون لە پرسی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە.

هەر لە ماوەى سەردانەکەى فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌یاوه‌ری خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ʾمایکڵ مککاول، لە لیژنه‌ی كاروباری پەیوەندیەکانی ده‌ره‌وه‌ و سیناتۆر ʾڕۆن جۆنسن، سەرۆکی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی تاوتوێی چه‌ندین پرسی واقیعیانه‌ی سه‌رده‌م كران له‌وانه‌ پرسی ئەمنی و ئاسایش، مرۆیی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ سیاسیانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی  عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی ده‌بێته‌وه‌. له‌ هه‌مان ڕۆژداو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیناتۆر ʾبێن كاردین، لە لیژنه‌ی ئەنجومەنی پیران بۆ په‌یوه‌ندیەکانی دەرەوە تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی تازەی بەغدا و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، له‌ دیداره‌كه‌یاندا به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا تیشک خرایەسەر هەماهەنگی سەربازی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و مەترسیەکانی مانەوەی داعش لە ناوچەکەدا. وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تردا فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت به‌ جیا چاوی به‌ هه‌ریه‌ك له‌  سیناتۆر ʾتامی دوکۆرث و سیناتۆر ʾجۆش هاولی، لە لیژنەی ئەنجومەنی پیران بۆ هێزە سەربازییەکان كه‌وت و گفتوگۆی پرسەکانی ئاسایش و بەرەوپێشچوونە سیاسیەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانیەکان بۆ پێشمەرگە و بەردەوامبوونی هەماهەنگی سیاسی، ئابووری و سەربازی لەنێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە تایبەتى و عێراق بە گشتی کرایەوە، سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ پشتگیریەکانی ئەمریکا کرد بۆ هەرێم. هه‌ر له‌ واشنتۆن و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت به‌یاوه‌ری خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا سوپاسی كۆنگرێسمانʾ ئاندری كارسۆنی کرد بۆ پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و بوونی ١.٥ ملیۆن ئاوارەو پەنابەر لە هەرێم، هاوکات تیشکی خستەسەر دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی.

له‌ به‌رده‌وامی دیدارەکانى لە واشنتۆن فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌ جیا كۆبوونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك‌ له‌ سیناتۆر ʾدەیڤد پیردو، سیناتۆر ʾتێد کروز، دۆستی لەمێژینەی گەلی کورد ئەنجامدا و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرفەتەکانی چەسپاندنی سەقامگیری و بوژانەوەی سەرجەم بوارەکان لە هەرێم و ناوچەکە بە گشتی کرد. هەروەها سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان بۆ هەرێم، هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌یاوه‌ری خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان کرد کەلەلایەن ʾژووری بازرگانی ئەمریکا ڕێکخرابوو بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هاوکات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە شاندێکی کۆمپانیاکان لە مانگی حوزەیراندا بۆ هەرێم.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێز ʾڕۆجەر کارستینس، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و به‌ڕێز ʾنۆکس تەیمس، ڕاوێژکاری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێکهاتە ئاینیەکان باس لە چەسپاندنی بابەتى ئازادی ئایینی لە قوتابخانەکانی کوردستان و شێوازەکانی بەرزنرخاندنی ئاشتەوایی پێکەوەژیان کرا، تیشک خرایەسەر کێشەو بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەی کریستیان و ئێزیدیەکان بۆ موصڵ و شەنگال، هاوكات به‌ڕێزیان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەمریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و تاوتوێی قەیرانی بەردەوامی مرۆیی و دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێم و عێراق کرا. له‌ به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێز نۆکس تەیمس، ڕاوێژکاری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێکهاتە ئاینیەکان سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌بوونی ڕۆحیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی هه‌مانگیه‌كانی ئازادی ئایینی و باشتر لێكتێگه‌یشتنیان، وه‌ سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكای كرد بۆ گفتوگۆكردن و  چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ جیاجیاكاندا.

هه‌ر له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌كانی فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌ یاوه‌ری به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا و له‌ كۆشكی سپی لەگەڵ د. چارلس کوپەرمان، یاریدەدەری سەرۆک ترەمپ و جێگری راوێژکاری ئاسایشى نیشتمانی كۆبووه‌و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگیان سەبارەت بە پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا – هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا – عێراق و قۆناعی دوای ‌كۆتایى هاتنی شه‌ڕی داعش و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان كرد.

له‌ چوارچێوەى كۆبوونه‌وه‌كانی فه‌لاح مسته‌فا به‌ یاوه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا و د.نەجمەدین کەریم و نوێنەرى ژمارەیەک لە پارتە سیاسیەکان بەشداری لە مەڕاسیمی کۆمەڵگەی کوردی لە ڤێرجینیا کرد کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لقی ئەمریکا ڕێکخرابوو. مەڕاسیمەکە تایبەت بوو بە ٤٠ ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی بارزانی نەمر رابەری بزووتنەوەى رزگاریخوازی گەلەکەمان .




نێچیرڤان بارزانی و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
SUN, 19 MAY 2019 13:13

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه،‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:25

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکانی لەکەڵ نێردەی دیپلۆماسی ولاتانى بیانى لەهەرێم، ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کاتسۆمى مۆریاسو بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ کونسوڵی گشتی هیند کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:07

لە درێژەی کۆبونەوەکانی لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان لەهەرێم، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چاندرامولی کومار کێرن کونسوڵى گشتی هیند کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکانى، جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

MON, 20 MAY 2019 13:48

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠/٥/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ خاتوو باربارا ریجکس جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەوە کە بەمەبەستى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ جێگرى بەڕێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە

MON, 20 MAY 2019 13:01

ئەمڕۆ دوو شەممە (20/5/2019)، خاتوو پەگاثا تایلەر ، جێگرى بەرێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا  لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە یاوەری خاتوو نانسی بێرگرۆن، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێـم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا


نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان كۆده‌بێته‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 18:14

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزباییی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ نوێكه‌یان له‌ دیاناى سه‌ر به‌ قه‌زاى سۆران لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان خواست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان  شانازی به‌ كولتوور‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه‌ ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ن، نه‌هێڵن.

 

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەى حکومەت كۆبووه‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 16:45

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەمه‌ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌‌، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەت و یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە كۆبووه‌وه‌.