فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 24 MAR 2019 19:16 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 8 MAR 2019 19:28
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8/3/2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبووه‌وه‌.

كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر بڕیارێكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ بڕیاری ژماره‌ 64ی 2/3/2016 تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌تا سوپاسى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه‌ له‌ هه‌ر سه‌ره‌تاى قه‌یرانى داراییه‌وه له‌ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رپرسیاریه‌تیدا، ئه‌ركى زۆرى كێشاوه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان و ستافى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ى له‌و ماویه‌دا ئه‌نجامیان داون.

دواتر به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێكی ده‌ر‌باره‌ی دۆخی ئابووری و داراییی هه‌رێمی كوردستان و باشتربوونی باری دارایی و جێگیركردن و خه‌رجكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دواتر به‌ڕێز د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپۆرتێكی یاسایی له‌مباره‌یه‌وه‌ خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن‌ و هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ ووردی ڕاگۆڕینه‌وه‌ و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، ئینجا ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا به‌:

1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 64ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ 3/2/2016 تایبه‌ت به‌ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

2. سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه‌ شایسته‌ داراییه‌ی مووچه‌خۆران كه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌، به‌ناوی (امانات رواتب مستحقة) حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێویست ده‌دات بۆ خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالیدا.

3. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.

به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت كرا به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دارایی و نه‌وت له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا به‌ ڕاسپاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنی ئه‌م گفتوگۆ و دانوستانانه‌.

دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز  نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی بڕیاره‌کانه‌وه‌ لێدوانێکی بۆ ده‌زگاکانی ڕایگه‌یاندن دا.

تیایدا موژده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ناچار كرد سیستمی پاشكه‌وتی مووچه‌ پێڕه‌و بكات و به‌ قورسترین و دژوارتین بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی ناساند و له‌مباره‌یه‌وه‌ سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ، به‌ڵێنده‌ر، خاوه‌نكار، وه‌به‌رهێنه‌ران و كاسبكارانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنیان و تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. سه‌ری ڕێز و نه‌وازشی بۆ شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش دانه‌واند كه‌ له‌و كاته‌ سه‌خته‌دا تا شه‌هید بوون سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ نه‌كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.

به‌ڕێزیان به‌تایبه‌ت سوپاسی به‌رێزان عادل عه‌بدولمه‌عدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، د. فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ هه‌ول و ماندوبوونیان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته‌ ئه‌نجامێكی باش به‌ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی نه‌ده‌ن و مووچه‌ و قووتی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێت.




لە تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا پانێڵێك بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم و وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی حکومەتی بەریتانیا و جێگری باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەچوو
TUE, 19 MAR 2019 14:12

لەو پانێڵەدا کە لە لایەن پەرلەمانتار جاك لۆپریستی سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا ڕێکخرابوو، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و ئەلیستەر بێرت وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەزار مەرجان جێگری باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا باسیان لە ژمارەیەك پرسی جیا کرد سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عیراق. 

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکى دامەزراوەى یارمەتى و ئاشتەوایى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست کۆبووەوە
TUE, 19 MAR 2019 12:29

فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ شاندێکى دامەزراوەى یارمەتى مرۆیى و ئاشتەوایى لە رۆژهەلاتى ناوەراست کە پێکهاتبوو لە بەرێزان مایک سیمپسن بەڕێوەبەرى جێبەجێکار و کریستۆفەر سیگار ئەندامى بۆردى بەرێوەبەردن و باڵیۆزى پێشووى بەریتانیا لە عیراق و عبدالرحمن محمد بەڕێوەبەرى بەرنامەى رێکخراوى ناوبراو لە عیراق  کۆبووەوە.

 
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان یادەوەریەك بۆ جینۆسایدی کورد ساز دەکەن
MON, 18 MAR 2019 17:09

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان KMP و گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە کوردستان APPG بۆنەیەکیان لە BAFTA سازکرد کە یەکێکە لە ناودارترین هۆڵەکانی نمایشکردنی فیلمە جیهانیەکان لە سەنتەری لەندەن بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال، وە ڕاگەیاندنی "پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان" لە ئەوڕوپا و نمایشکردنی فیلمێکی دۆکیومەنتەری بەریتانیا کە پێشتر لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە واشنتن نمایشکراوە کە لە لایەن دەرهێنەر گوین ڕۆبەڕتس بەرهەم هێنراوە بە ناونیشانی "خێزانێکی ئێزیدی بەرانبەر داعش"، وە چەند کورتە فیلمێکی تر.

 

 

نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌‌ پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ ده‌كات

THU, 21 MAR 2019 22:10

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌ڕێز نه‌وفه‌ل حه‌مموود پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ كرد و تیایدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی و گه‌لی كوردستانی به‌ به‌ڕێزیان و به‌ ڕێگای ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ كه‌سوكاری قوربانیان ڕاگه‌یاند که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مووسڵ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ ڕووباری دیجله‌ به‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربیانیانی مووسڵ کرد

THU, 21 MAR 2019 21:00

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ مووسڵ کرد و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

TUE, 19 MAR 2019 23:06

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى سیاسى و بازرگانى هەرێمى فلاندەرزى بەلجیکا کرد

TUE, 19 MAR 2019 18:25

ئەمڕۆ سێشەممە فەلاح مستەفا  بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە شاندێکى سیاسی و بازرگانى هەرێمى فلاندەرزى بەلجیکى کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز کلاودى مارینوۆر جێگرى پارێزگاى ئەنتوێرپ لە هەرێمى فلاندەرز، کە بەڕێز دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەلجیکا لە دیدادرەکە ئامادەبوو.