فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2019 08:49 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 10 MAR 2019 13:19
کونسوڵی گشتی تازەی کۆماری کۆریا دەست بەکار بوو

ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتی (١٠/٣/٢٠١٩)، بەرێز چۆى کوانژین، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا، خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە بەشدار بوو، فەلاح مستەفا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی تازە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەیدا وە ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری بەڕێزیان لە سەرخستنی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان. پاشان، کورتەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە مێژووی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری کۆریا و هەرێمی کوردستان وە هیوای خواست کاری زیاتر بکرێت بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیەکان.

دواتر، بەرێز چۆى کوانژین،، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دەستبەکاربوونی وەکو کونسوڵی گشتی ووڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی دەربڕی بۆ بەردەوامیدان بە کار و چالاکیەکانیان و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

هەر لە دیدارەکەدا، هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد تایبەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوکات جەخت لەسەر بواری کەلتوری و فەرهەنگی وە گرنگیدان بە لەیەکچوونەکان لەڕووی کەلتور و هونەرەوە وەکو بنەمایەک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان.




نێچیرڤان بارزانی و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
SUN, 19 MAY 2019 13:13

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه،‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:25

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکانی لەکەڵ نێردەی دیپلۆماسی ولاتانى بیانى لەهەرێم، ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کاتسۆمى مۆریاسو بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ کونسوڵی گشتی هیند کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:07

لە درێژەی کۆبونەوەکانی لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان لەهەرێم، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چاندرامولی کومار کێرن کونسوڵى گشتی هیند کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکانى، جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

MON, 20 MAY 2019 13:48

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠/٥/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ خاتوو باربارا ریجکس جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەوە کە بەمەبەستى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ جێگرى بەڕێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە

MON, 20 MAY 2019 13:01

ئەمڕۆ دوو شەممە (20/5/2019)، خاتوو پەگاثا تایلەر ، جێگرى بەرێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا  لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە یاوەری خاتوو نانسی بێرگرۆن، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێـم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا


نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان كۆده‌بێته‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 18:14

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزباییی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ نوێكه‌یان له‌ دیاناى سه‌ر به‌ قه‌زاى سۆران لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان خواست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان  شانازی به‌ كولتوور‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه‌ ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ن، نه‌هێڵن.

 

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەى حکومەت كۆبووه‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 16:45

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەمه‌ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌‌، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەت و یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە كۆبووه‌وه‌.