فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2019 08:40 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 10 MAR 2019 14:00
کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى ڕوسیاى فیدراڵ دەستبەکار بوو

ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (10ى ئادار 2019) فەلاح مستەفا  بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز  ئۆلێگ لێڤین کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان کرد، کە بەبۆنەى دەست بەکار بوونى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

لە دیدارەکەدا، کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەڕێز (لێڤین) وێنەیەک لە پەڕاوى دەست بەکاربوونى پێشکەش بە بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە کرد و سوپاسی کردن بۆ ئەم پێشوازیە.

لە دەستپێکدا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە ناوى خۆی و حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز ئۆلیگ لێڤین کرد بە بۆنەى دەست بەکار بوونى وەک کونسوڵى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوەدا کە پەیوەندى نێوان گەلى کورد و روسیا مێژووییەکى درێژى هەیە و کۆمارى ڕوسیا لە ووڵاتانى یەکەم بوو کە لە ساڵى (2007) کونسوڵگەرى گشتى لە هەرێمى کوردستان کردەوە و بەڕێزیان هیواى بەردەوام بوون و بەرەو پێش چوونى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولاى خواست.

بەڕێز ئۆلیگ لێڤین دووبارە سوپاسی خۆى ئاڕاستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە دەست بەکار بوونى وەک کونسوڵى گشتى ووڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوەدا هەموو هەوڵى خۆى دەخاتە گەڕ بۆ پتەو کردنى پەیوەندیەکانى نێوان ووڵاتى ڕوسیاى فیدرال و هەرێمى کوردستان و ووڵاتەکەى بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پەیوەندیەکانى نێوان ڕوسیاى فیدرال و هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستە جیاوازەکان.

هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختەیەکى لە بارەى دوایین هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى تازەى حکومەتى هەرێم و پەیوەندیەکان نێوان حکومەتى هەرێم و بەغدا بۆ بەڕێزیان خستە ڕوو.




نێچیرڤان بارزانی و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
SUN, 19 MAY 2019 13:13

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه،‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:25

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکانی لەکەڵ نێردەی دیپلۆماسی ولاتانى بیانى لەهەرێم، ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کاتسۆمى مۆریاسو بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ کونسوڵی گشتی هیند کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:07

لە درێژەی کۆبونەوەکانی لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان لەهەرێم، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چاندرامولی کومار کێرن کونسوڵى گشتی هیند کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکانى، جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

MON, 20 MAY 2019 13:48

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠/٥/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ خاتوو باربارا ریجکس جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەوە کە بەمەبەستى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ جێگرى بەڕێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە

MON, 20 MAY 2019 13:01

ئەمڕۆ دوو شەممە (20/5/2019)، خاتوو پەگاثا تایلەر ، جێگرى بەرێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا  لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە یاوەری خاتوو نانسی بێرگرۆن، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێـم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا


نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان كۆده‌بێته‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 18:14

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزباییی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ نوێكه‌یان له‌ دیاناى سه‌ر به‌ قه‌زاى سۆران لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان خواست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان  شانازی به‌ كولتوور‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه‌ ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ن، نه‌هێڵن.

 

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەى حکومەت كۆبووه‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 16:45

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەمه‌ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌‌، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەت و یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە كۆبووه‌وه‌.