فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 21 APR 2019 05:55 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 11 APR 2019 12:10
کونسوڵی گشتی نوێی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو (ئیمارات) لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربوو

بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتی تازەی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو (ئیمارات) لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێکەوتی (١١/٤/٢٠١٩)، بەڕێز احمد ئەلزاهرى بەیاوەری بەڕێز احمد علی ئەلمحیربی، کونسوڵی گشتی پێشوو بە وەکالەت ، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم پێشوازیان لێكرا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەڕێز احمد ئەلزاهرى خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتی تازەی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو لە هەرێمی كوردستان و گوتی پەیوەندیەكانی هەردوولا لە ئاستێكی باشدایە و هیواخوازین بتوانین برەوی زیاتر بەم پەیوەندیانە بدەین لەگەڵ فراوانتر کردنی ئەو پەیوەندیە مێژوویەی لە نێوان گەلی ئیمارات و گەلی كوردا هەیە.

دواتر، فەلاح مستەفا بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەست بەكاربوونی بەڕێز احمد ئەلزاهرى وەك كونسوڵی گشتی نوێی  میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو لە هەرێمی كوردستان، هەروەها پیرۆزبایی و پشتیوانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ سەرخستنی كاروبارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و ستایشی ڕۆڵی کونسوڵی گشتی پێشووی بە وەکالەت کرد لە هەرێمی کوردستان کە سەرکەوتووان لەماوەی ڕابردوودا کارەکانی ئەنجام داوەو و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کاری ئایندەیدا.

 

هاوکات تیشکی خستە سەر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و  میرنشینی  عەرەبی یەکگرتوو و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاستی پەیوەندیە دوولایەنەکان و ستایش و سوپاسی دەوڵەتی  میرنشینی عەرەبی یەکگرتووی کرد لە پێشکەش کردنی هاوکاری مرۆیی و پاڵپشتی دامەزراوەیی بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا و باسی لە بایەخی دەرفەتەكانی كار و وەبەرهێنان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و كەلتوری کرد وە هیوای خواست بەشداری و هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە بوارەکانی تری وەبەرهێنان و بازرگانی و پەروەردە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا و جەخت لەسەر هەوڵ و كۆششە هاوبەشەکان کرایەوە بۆ  بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیە دوولایەنەکان.
 




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 12:10

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز حسین ئەلفەزالە جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق باس لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و کردنەوەى نوێنەرایەتى ئەو وڵاتە لە هەرێم و بارودۆخى سیاسى و پرسى پێکهێنانى حکومەت و دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنان کرا.

 

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.

 

فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد

WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.