فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 21 APR 2019 05:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 13 APR 2019 13:19
بۆ پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو ئان هیدالگۆ، سەرۆکى شارەوانى پاریس و شاندى یاوەرى کۆبوونەوە

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو ئان هیدالگۆ، سەرۆکى شارەوانى پاریس و شاندى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان سیناتۆرى فەڕەنسى ڕێمی فێراود و خاتوو دۆمەنیک ڤێرسین، ڕاوێکاری پارێزگاری پاریس لە بواری شەڕی دژی پەرواێز خستن و ئاوارە و پەنابەران و پاراستنی منداڵ و خاتوو ئەلیکساندرا کۆربێدارد، پارێزگاری ناوچەی دەیەمی پاریس و دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان باس لە بارودۆخى هەنووکەیی و رەوشى ناوچەکە بەگشتى و پەیوەندى پتەوى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى فەڕەنساو چەند تەوەرێکى پەیوەست بە پێکەوەژیان و رەوشى ئاوارەو پەنابەران کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە و د. على دۆڵەمەڕى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەڕەنساو عبدالسلام رشید بەڕێوەبەرى گشتى لە فەرمانگەى پەیوەندیەکان ئامادەبوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەناوی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە و گوتی مایەى خۆشحاڵیەکى گەورەیە شاندێکی لەم ئاستە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێزیان گووتى ئێمە لە ناوچەیەکی دژوارو پڕ لە کێشە دەژین و مەترسى تیرۆرستان هەمیشە لە ئارادایە بۆیە پێویستمان بە پشتیوانی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەیە. ئێمە پابەندین بە بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەڵام بە تەنیا ناتوانین ئەو بنەمایانە بچەسپێنین بۆیە پێویستمان بە هاوکاری ئێوە هەیە.

بەڕێزیان گوتى وەکو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ بنیات نان و دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا دەخوازین زیاتر پەرە بە پەیوەندیەکانمان بدەین. کۆمارى فەڕەنسا بە درێژایی مێژوو پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە و بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا پشتیوانی زیاتر بووە بۆ ئاوارە و پەنابەران و پێکهاتەکان و شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش.

فەلاح مستەفا گوتى ئێمە پێشبینی ئەوەمان هەیە ئێوە پشتگیریمان بکەن بۆ پێشخستنى بوارەکانى دیموکراسی و پەرلەمانی و تواناسازی ئافرەتان و گەنجان بۆ ئەوەی بتوانین هەرێمێکی دیموکراسی دروست بکەین. هاوکات، هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی نوێی هەیە لە سیستەمی حوکمڕانی دیموکراسی بۆیە پێویستمان بە وڵاتێکی وەکو فەڕەنسا هەیە لە ڕووی ئەزمونی حوکمڕانی.

لە تەوەرێکى تر بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە تیشکى خستەسەر بارودۆخى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت و سەقامگیرى و باشکردنى گوزەرانى هاوڵاتیانى و بووژانەوەى ئابوورى و جوڵەى بازرگانى.

 

پاشان خاتوو ئان هیدالگۆ،  سەرۆکى شارەوانى پاریس وێڕاى  سووپاسگوزارى گوتى ئەمە دەرفەتێکی باش بوو بۆ برەودان بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ شارەوانی پاریس بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، زۆر سەرسامم بەو ووزە و ویستەی لەلایەن سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێزتان هەستی پێدەکەم بۆ بەرجەستەکردنی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و دابینکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان.

بەڕێزیان گوتى ئەوەی جێگەی بایەخە ستایشی شێوازی بەڕێوەبردن و پێشوازی کردن و لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانە لە هەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی پیشەییانە و مرۆییانە پێشوازیتان لە ئاوارە و پەنابەران کرد، پێموایە سەرەڕای کێشەکان ئەو ڕۆڵەی هەرێمی کوردستان گێڕای لە ناوچەکە وەکو بڵێسەیەکی ڕووناکی بوو کە توانیتان بەسەر ئاستەنگ و زەحمەتیەکان زاڵ بن و ڕووبەڕوویان ببنەوە.

هەروا گوتى هەرێمی کوردستان و شارەوانى پاریس دەتوانن هەماهەنگ و هاوکاری زیاتر بن لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای پاریس بۆ کار کردن لەسەر لەیەک نزیک بوونەوەی زیاتر و هەماهەنگی لەڕووی کەلتوری و پەروەردە و شوێنەوار و پەرەپێدانی هاتووچۆ و گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان. دەکرێت تیمەکانمان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر.

خاتوو ئان هیدالگۆ  گوتى هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی گرنگی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ڕۆڵی نوێگەری ببینێت لەڕووی دیموکراسی و پێگەی ئافرەت و ببێتە نموونەیەکى جوان لە ناوچەکە. هاوکات ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەوەى لە نزیکەوە هەماهەنگ بن بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 12:10

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز حسین ئەلفەزالە جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق باس لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و کردنەوەى نوێنەرایەتى ئەو وڵاتە لە هەرێم و بارودۆخى سیاسى و پرسى پێکهێنانى حکومەت و دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنان کرا.

 

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.

 

فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد

WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.