فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 22 APR 2019 13:49 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 14 APR 2019 15:26
فەلاح مستەفا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی کۆبووەوە باسیان لە میکانیزمى هاوکارى کردنى پەنابەران و شیاندن و پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان د.عبداللە معتوق، سەرۆکی دەستەى خێرخوازی ئیسلامی جیهانی و بدر سعود، بەڕێوەبەری گشتی دەستە و خاتوو هدیل سبتی ڕاوێژکاری دەستە بە یاوەری بەڕێز د.عمر ئەلکەندەرى، کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، کە خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوێت، پاشان ستایشی میرى کوێت وگەل وحکومەتى کوێتی کرد کە هەمیشە وەک دۆستێکى نزیک بوونە بۆ گەلى کوردستان و لەم چەند ساڵەى دواییش رۆلى بەرچاویان هەبووە  لە هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.

فەلاح مستەفا پوختەیەکى لەسەر رەوشى هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى پێشووەچوون و شەڕى تیرۆریستانى داعش و لێشاوى ئاوارەو پەنابەران پێشکەش بە شاندى میوان کردو گووتى دەخوازین رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازیەکان لە کۆمەک و یارمەتیدانى ئاوارەو پەنابەران بەردەوامبن، چونکە تا ئێستاش بە هۆى ناسەقامگیرى ناوچەکانیان ژمارەیەکى زۆرى ئاوارەى ناوخۆیی و پەنابەرى سورى لە هەرێمى کوردستانن. بەڕێزیان هیواى خواست جگە لە پێداویستى و خۆراک، رێکخراوەکان رۆلیان هەبێت بۆ دووبارە شیاندنەوەو سوود وەرگرتن لە تواناکانیان و هاندانیان بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە جێگەو رێگەى خۆیان.

 

لەلای خۆیەوە، بەڕێز عبداللە معتوق، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕى و ستایشی هەنگاوەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستانى کرد لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵەى لە چەند ساڵی رابردوو بینی بە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران. بەڕێزیان تیشکی خستە سەر هاوکاری مرۆیی و هەنگاوی جددی بۆ سەرنج خستنە سەر پڕۆژەکانی پەرەپێدانى تواناى مرۆیی و دووبارە شیاندنەوە بۆ قوربانیانی شەڕی دژ بە داعش.

هەردولا تیشکیان خستە سەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان و هاوکاری ئاوارە و پەنابەران لەڕووی پێداویستیە سەرەتاییەکان و پڕۆژەکانی سەقامگیری و ئاسایش.


جێگەى باسە دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی بە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوەکانى جیهانى ئیسلامى دێتە ژماردن کە لە بوارى مرۆیى کاربکات. ئەم دەستەیە لە ساڵى ١٩٨٤ لە ولاتى کوێت دامەزراوەو ئامانجى بەرەنگاربوونەوەى هەژارى و نەخوێندەوارى و نەخۆشییە. 




فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جه‌ژنى قیامه‌ پیرۆز ده‌كات

SUN, 21 APR 2019 10:00

جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌رى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.