فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 21 AUG 2019 10:57 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 17 APR 2019 15:59
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی گشتگیری پێشکەش بە شاندی میوان کرد سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بوارەکانی کاری لە پێشینە و پێکهێنانی کابینە و سیاسەتی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەهەمبەر پرسە هەنووکەییەکان.

بەڕێزیان تیشکی خستە سەر گرنگی داڕشتنی نەخشە ڕێگا و پلانێکی تۆکمە بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی ناوچەکە بۆ تاوتوێ کردنی پرس و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ناوچەکان بە تایبەت پرسی ئاوارە و پەنابەران و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان و پرسی دڵنیایی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکان و پێداویستیە سەرەتاییەکان بۆ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان.

لەلای خۆیەوە، بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق لە دامەزراوەی ناوبراو ، سووپاسی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد بۆ پێشکەش کردنی پووختەیەکی قووڵ و گشتگیر تایبەت بە سەرجەم پرس و بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و پاشان ئامانج و ویستی دامەرزاوەکەی خستە ڕوو بۆ سەرنج خستنە سەر پرسەکانی باشتر کردنی حوکمڕانی و چاکسازی لە دامەزراوە جیاجیاکان و دەستنیشان کردنی بوارەکانی لە پێشنە بە تایبەتی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو بۆ هەماهەنگی و هاوکاری بە ئامانجی باشتر کردنی شێوازی حوکمڕانی فیدڕاڵی و سیستەمی لامەرکەزی و فیدڕاڵی لە عێراق و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و بەهێز بۆ برەودانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند.

هەردولا جەختیان لە گرنگی بایەخدان بە پرسە چارەنوسساز و نیشتیمانیەکان وەکو کاری لە پێشینە و دڵنیایدان بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان لەڕێگەی بەشداری پێکردن لە حوکمڕانی و بەڕیوەبەردنی ووڵات.




به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
SAT, 10 AUG 2019 18:13

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

 
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌
SAT, 10 AUG 2019 17:57

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد
WED, 7 AUG 2019 16:11

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا وەزیرى دەرەوەى عیراق لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد

TUE, 20 AUG 2019 14:26

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیز محمد على الحکیم وەزیرى دەرەوەى عیراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدا، وێڕاى پیرۆزبایى باسیان لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد.

 

بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا

TUE, 20 AUG 2019 13:50

ئەمڕۆ سێشەم (٢٠/٨/٢٠١٩) بەڕێز دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

 

بەرپرسى یونامى لە هەرێمى کوردستان UNAMI سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 20 AUG 2019 12:07

ئەمرۆ ٢٠/٨/٢٠١٩ بەرێز ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەگەڵ بەرێز سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد

MON, 19 AUG 2019 12:32

ئەمڕۆ دووشەممە (١٩/٨/٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کۆبۆوەو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و دوایین بارودۆخی سیاسی و ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانى هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.