فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 21 AUG 2019 10:43 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 18 APR 2019 14:44
فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، کە خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پوختەیەکى لەسەر دووایین پێشووەچوونە سیاسیەکانى هەرێم و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت و تێڕوانینی حکومەتى هەرێم پێشکەش کرد و تیشکى خستە سەر بایەخى پتەوکردنى پەیوەندیەکان لەگەڵ هۆڵەندا لە  بوارە جیاجیاکان، بە تایبەت کشتوکاڵ و خۆراک و گەشتیاری و ژینگە. بەڕێزیان گوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت سوود لە ئەزموون و شارەزایی شانشینی هۆڵەندا وەرگرێت.

شاندی هۆڵەندا ئامانجی سەردانەکیان روونکردەوە کە بۆ لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی کەرتی کشتوکاڵ و هەماهەنگی و هاوکاری دوولایەنە ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە. هاوکات ویستی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هاوبەشی پێکردنی ئەزموون و شارەزاییەکان و بڕەودان بە دامەزراوەکان و بواری کشتوکاڵ و خۆراک.

لە کۆتاییدا فەلاح مستەفا سوپاسى کونسوڵى گشتى هۆڵەنداى کرد بۆ بایەخ پێدان و بەدواداچوونى ئەو بوارە گرینگە کە هەرێمى کوردستان بە خۆشحاڵیەوە پێشوازى لێدەکات. بەڕێزیان پشتوانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى خستەڕوو بۆ سەرخستنى هەر هەوڵێکى لەم جۆرە.




به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
SAT, 10 AUG 2019 18:13

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

 
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌
SAT, 10 AUG 2019 17:57

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد
WED, 7 AUG 2019 16:11

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا وەزیرى دەرەوەى عیراق لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد

TUE, 20 AUG 2019 14:26

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیز محمد على الحکیم وەزیرى دەرەوەى عیراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدا، وێڕاى پیرۆزبایى باسیان لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد.

 

بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا

TUE, 20 AUG 2019 13:50

ئەمڕۆ سێشەم (٢٠/٨/٢٠١٩) بەڕێز دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

 

بەرپرسى یونامى لە هەرێمى کوردستان UNAMI سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 20 AUG 2019 12:07

ئەمرۆ ٢٠/٨/٢٠١٩ بەرێز ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەگەڵ بەرێز سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد

MON, 19 AUG 2019 12:32

ئەمڕۆ دووشەممە (١٩/٨/٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کۆبۆوەو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و دوایین بارودۆخی سیاسی و ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانى هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.