فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 1 JUN 2020 02:45 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 21 APR 2019 10:00
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جه‌ژنى قیامه‌ پیرۆز ده‌كات

له‌ په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت پیرۆز ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌رى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ كار ده‌كات بۆ جێگیربوون و قووڵكردنه‌وه‌ى زیاترى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا، ئه‌و كولتووره‌ى كه‌ مایه‌ى شانازیى هه‌موو گه‌لى كوردستان و جێى ڕێزى جیهان و مرۆڤایه‌تیشه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ یه‌كسانى و دابینكردن و پاراستنى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان.

دووباره‌ جه‌ژنى قیامه‌ له‌ خوشك و برایانى مه‌سیحى به‌تایبه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ دۆخێكى باشتر و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى زیاترى دوور له‌ شه‌ڕ و توندوتیژى و تیرۆر و له‌ كوردستانێكى خۆشگوزه‌رانتر و ئاوه‌دانتردا بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
21/4/2019




ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
TUE, 26 MAY 2020 18:51

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

 
دەقى ووتاری بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی
FRI, 22 MAY 2020 21:10

سەرەتا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.

 
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات .
FRI, 22 MAY 2020 15:31

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

SUN, 31 MAY 2020 15:33

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

SAT, 30 MAY 2020 17:22

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووریدا‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و جموجووڵى سه‌ربازیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

SAT, 30 MAY 2020 16:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

FRI, 29 MAY 2020 11:55

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی: