فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 21 SEP 2019 06:12 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 28 APR 2019 13:04
بەبۆنەى رۆژى لەدایکبوونى پادشاى هۆڵەندا ویلیەم ئەلیکساندەر، کونسولگەرى گشتى شانشینى هۆڵەندا لە هەولێر ئاهەنگێکى پێشوازى سازکرد

ئێوارەی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بەشداری لە ئاهەنگێکى پێشوازى کرد کە بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پادشاى هۆڵەندا ولیام ئەلیکساندەر لەهەولێر سازکرابوو، بەڕێزیان بەناوى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان ووتارێکی پێشکەشکرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی ئەم یادەى لێکردن و جەختى لە بایەخى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کردەوە بۆ سوودو بەرژەوەندى هەردوولا.

 

لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە وەزیرو پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و میوانان و رەوەندى هۆڵەندى لە هەرێم ئامادەبوون، فەلاح مستەفا گوتی بە دەرفەتی دەزانم لێرەوە سوپاسی حکومەتی هۆڵەندا بکەم کە لە ماوەی ڕابردوودا پشتیوانی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بوون چ لە هاوکارى و پشتیوانى هێزەکانى پێشمەرگە دژى تیرۆریستانى داعش، چ یارمەتى و کۆمەک کردنى ئاوارەو پەنابەران. هاوکات تیشکی خستەسەر پەیوەندی پتەوو لەمێژینەی نێوان هۆڵەندا و هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووری و بازرگانى، هەروەها هۆڵەندای بە نموونەی مێژوویەکی پڕ سەروەری لە دیموکراسیەت و حوکمڕانیەکی بەهێز لە بوارەکانى پەرەپێدانی ژێرخان و بونیاتنان و گەشەپێدانى تواناى ئافرەتان و گەنجان هێنایەوە.

لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا فەلاح مستەفا ووتی "هۆڵەندا دووەم گەورەترین وەبەرهێنەری بەرهەمە کشتوکاڵیەکانەو پێگەى بەرچاویان لە بازاڕەکانی جیهاندا هەیە، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵین بەو پەیوەندیە ئابووریە بەهێزەی کە لە نێوان هەردوو حکومەتدا لە سێکتەری گشتی و تایبەتدا هەیە. هەروا گووتى هەرێمی  کوردستان چاوی لە پەرەپێدان و گەشەسەندنی زیاترە لەگەڵ شانشینی هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا.

 

لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز ویلیام نیکۆلاس کوزین، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان لە ووتارێکى پێشکەشکرد و بەخێرهاتنی سەرجەم میوانانى کرد و ئامادەبوونیانی بەرز نرخاند لە مەڕاسیمی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پادشاى هۆڵەندا ولیام ئەلیکساندەر لە هەولێر.

بەڕێزیان هەماهەنگی و بەیەکەوەبوونی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستانی بۆ ئەم یادە بەیەکەوە گرێدا لەڕووی پتەوی و گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوانیان ووتی "ئێستا کاتی بووژانەوەو دووبارە بونیاتنانەوەی هیوایە بۆ قۆناغی دوای نەمانی داعش"، هەروەها سەری ڕێز و نەوازشی نواند بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان کردە قوربانی و ئەو خێزانانەی ئاوارەو دەربەدەر بوون، لەگەڵ ڕۆڵی ئازایانەو قارەمانانەى هێزەکانی پێشمەرگە.

بەڕێزیان ئەوەشی خستەڕوو کەوا هۆڵەندا پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەکات لە دەستپێکردنیدا بۆ قۆناغێکی تازە و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکان و قوڵترکردنەوەی هەماهەنگیەکانیان و بەیەکەوە کارکردنیان لە سەرجەم بوارەکاندا و بەتایبەتیش لە چوارچێوەى هاوپەیمانی دژی داعش و چاکسازی لە سێکتەری ئەمنیدا، هاوکات لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەو پەنابەران و بووژانەوەو پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی ئاسایشى خۆراک هاوکاری هەرێمی کوردستان دەبن.

 

لە کۆتایی ووتارەکەیدا جەختی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان کردەوەو ووتی هۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە بایەخدا بە پەیوەندی و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ هەرێم و چاوی لە پەلهاوێشتی زیاترە بۆ بوارەکانی تری وەکو تەکنەلۆجیا و پلاندانان و کەرتی پەروەردە و وەبەرهێنان.




ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد
WED, 18 SEP 2019 17:24

• لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەو هەماهەنکی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

• ئاسانکاری یاسایی پێویست بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.

• لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد
TUE, 17 SEP 2019 22:28

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

 

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی له‌ هه‌ولێر ده‌كات
TUE, 17 SEP 2019 19:03

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THU, 19 SEP 2019 20:48

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

THU, 19 SEP 2019 20:46

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THU, 19 SEP 2019 19:56

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

THU, 19 SEP 2019 11:14

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.