فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 21 SEP 2019 06:16 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 20 MAY 2019 13:48
بەبۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکانى، جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠/٥/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ خاتوو باربارا ریجکس جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەوە کە بەمەبەستى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا خاتوو ریجکس  باسى لە کار و چالاکیەکانى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى کرد لە عیراق و هەروەها ئەو رووبەرووبوونەوانەى دێتە پێش لە بەرامبەر گەڕانەوەى ئاوارە ناوخۆییەکان و نیشتەجێ کردنیان لە شوێنى خۆیان و چۆنیەتى دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و بەردەوام.

هاوکات ناوبراو خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ هەماهەنگى و کارکردن لە ماوەى رابردوو لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عیراق بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان بەشێوەیەکى سەرکەوتوو بۆ یارمەتیدانى لێقەوماوان کە بەهۆى قەیرانەکان دووچارى ئاوارەیى بوونە.

هەر لە دیدارەکەدا دوایین ئامار لەسەر ئاوارەو پەنابەران و رۆلى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە دۆزینەوەى چارەسەرى درێژخایەن بۆ کێشەکان و هاوکارى حکومەتى فیدڕاڵ و حکومەتى هەرێم باسى لێوە کرا.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاسى بەڕێزیانى کرد و دەستخۆشى لە رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى کرد بۆ جێبەجێکردنى کارو چالاکیەکانیان و یارمەتیدانى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و عیراق. هاوکات هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى داهاتووى بۆ خواست. 
   




ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد
WED, 18 SEP 2019 17:24

• لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەو هەماهەنکی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

• ئاسانکاری یاسایی پێویست بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.

• لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد
TUE, 17 SEP 2019 22:28

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

 

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی له‌ هه‌ولێر ده‌كات
TUE, 17 SEP 2019 19:03

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THU, 19 SEP 2019 20:48

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

THU, 19 SEP 2019 20:46

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THU, 19 SEP 2019 19:56

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

THU, 19 SEP 2019 11:14

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.