فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 25 JUN 2019 05:14 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 29 MAY 2019 14:17
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆزى سویسڕا لە عیراق و شاندێکی یاوەرى کۆبووەوە

لە یەکەم سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى سویسڕا لە عیراق ئەمڕۆ بەڕێز لۆکاس گاسر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق نیشتەجێی عەممان و باڵیۆز هانز پیتر لێنز، سەرۆکی سەنتەری بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و باڵیۆز ئۆرس ڤۆن ئارب، هەماهەنگیکاری هەرێمی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵی.

لە دیدارەکەدا کە خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە و خاتوو یۆهان ویدتمان، لێکۆڵەری سیاسی لە باڵیۆزخانەی سویسرا لە عەممان ئامادەبوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە باڵیۆز لۆکاس گاسر کرد بۆ وەرگرتنی ئەرکە نوێکەی وەکو باڵیۆزی ووڵاتەکەی لە عێراق نیشتەجێی عەممان وە هیوای سەرکەتنی بۆ خواست لە کارەکانی، هاوکات ئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى خستەڕوو  بۆ هاوکاری و هەماهەنگى لە پێناو سەرخستنى بەرنامەو چالاکیەکانیان لە هەرێم.

دواتر، پووختەیەکی پێشکەشکرد تایبەت بە مێژوو و ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و قۆناغەکانی دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق و فیدڕاڵ و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێزیان تیشکی خستە سەر کارەکانی لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نوێدا لەگەڵ پرسەکانی کاری لە پێشینەی نێوان هەولێر و بەغدا و هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ووڵاتی سویسرا بەشداری زیاتری هەبێت و ڕۆڵی کارا بگێڕێت لە هاوبەشی پێکردنی ئەزموون و شارەزاییەکان لە بوارەکانی برەودان بە دامەزراوە فیدڕاڵیەکان و جێبەجێ کردنى دەستوورو رەنگدانەوەى لەڕووى رێزگرتن لە ناسنامەی کەلتوری و زمان و پرەنسیپى پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاکان و بیناکردنی تواناکانی توێژی ئافرەتان و گەنجان.

 

لەلای خۆیەوە، باڵیۆز لۆکاس گاسر، پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەیداو هیواى خواست پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى حکومەت لە ماوەى خۆیدا تەواوبێت. پاشان،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ یەکەمین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بە مێژووى ناوچەکە و ڕەوشی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پەرەسەندنەکان وە هەروەها تاوتوێ کردنی بوار و دەرفەتەکان بۆ کار و هەماهەنگی هاوبەش.

باڵیۆز لۆکاس گاسر گوتی گەلی سویسرا ئاشنایە بە مێژووی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان و وە ئەوەی هەردوو گەل بەیەکەوە دەبەستێتەوە بوونی ڕەوەندێکی کوردی بەهێزە لە ووڵاتی سویسرا. ناوبراو گوتی بەردەوام دەبین لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندیەکانمان و گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ هاوکاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق.

هەردوولا تیشکیان خستە سەر پرسە  هەنووکەییە گرنگەکان و قۆناغی دوای داعش و پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەران و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و پرسی کۆچبەران.

 




بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

 
ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو
MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 
فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌
MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنان باشتر ده‌كه‌ین

SUN, 23 JUN 2019 23:11

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/6/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزان ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماتیۆ تیووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ لوتس جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزنسمان و خاوه‌ن كارانی بیانی و ناوخۆ، به‌بۆنه‌ى ئیمزاكرنی یاداشتى لێكگه‌یشتنی نێوان ژوورى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكى و یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ واژۆ كرا بوو، به‌ڕێوه ‌چوو.

 

فەلاح مستەفا بەشدارى لە رۆژى جیهانى پەنابەران كرد

THU, 20 JUN 2019 23:29

لە مەڕاسیمەکەدا  فەلاح مستەفا ووتارێکى پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئەمڕۆ دیاردەى کۆچ گەورەترین کێشەیە لەسەر ئاستى جیهان، لەهیچ سەردەم و قۆناغێک وەک چەند ساڵى رابردوو نەبووە. دەکرێ ناوى سەدەى بیست و یەک بنێین سەدەى ئاوارەو پەنابەرى. ساڵانە ژماریەکى زۆر خەلک ماڵ و حاڵى خۆیان جێ دەهێلن بە هۆى شەڕى ناوخۆ، ململانێى سەربازى، چەوساندنەوە، دەستدرێژى و توندوتیژى.

 

توێژینه‌وه‌ی قوتابیه‌كی كورد لە پۆڵۆنیا به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا

THU, 20 JUN 2019 11:58

پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم قوتابی ماسته‌ر له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌توانی به‌پله‌ی 'نایاب' قۆناغی ماسته‌ر ته‌واو بكات. توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد.