فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 17 JUL 2019 16:28 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 17 JUN 2019 12:12
ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

لە دیدارێکدا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزبایى لە کونسوڵى فەخرى قوبرس کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیری فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى بۆ سەرخستنى کارەکانى لە هەرێم خستەڕوو. هاوکات تیشکى خستە سەر سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ کرانەوە بەڕووى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و گووتى ژمارەى نوێنەرایەتى و کونسوڵگەرى وڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستان لە زیادبووندایە و دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ وڵاتى قوبرسیش هەنگاوێکى ترە بۆ پێشخستنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەڵ دونیاى دەرەوە.

 

فەلاح مستەفا هیواى خواست دامەزراوەو کۆمپانیاکانى قوبرس وەک وڵاتێکى ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا رۆڵى خۆیان لە هەرێمى کوردستان ببینن لەو بوارانەى ئەزموونیان هەیە.

لەلاى خۆیەوە بەڕێز ئیبراهیم سندى کونسوڵى فەخرى قوبرس لە هەولێر کورتەیەکى لەبارەى وڵاتى قوبرس و توانا ئابوورى و بازرگانیەکانى ئەو وڵاتە خستەڕوو، لەم رووەوە گووتى وەزارەتى دەرەوەى ئەم وڵاتە خۆشحاڵە بە گرێدانى پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان. هاوکات سوپاسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کرد بۆ ئەو پێشوازی و هاوکاریەو هیواى خواست کە بتوانن بناغەیەکى پتەو بۆ پەیوەندى نێوان هەردوولا بونیات بنێن.

 




بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک مسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، یادی رۆژى نیشتیمانی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو
MON, 15 JUL 2019 10:27

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤/٧/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى پەرلەمان ژمارەیەک لە وەزیرانى حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی هەرێم و دیپلۆماتکارو نوێنەرانی وڵاتانى بیانی و رەوەندى فەڕەنسا لە هەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر کرایەوە، کە لەلایەن کونسوڵگەری گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
SAT, 13 JUL 2019 15:39

ئەمڕۆ شەممە 13/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە سەرۆکایەتی باڵیۆز فاتیح یڵدز.

 
سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس ستایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
THU, 11 JUL 2019 22:56

له‌ دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ پاریس و له‌ دیدارکێدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیرییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانیی پاریس و پارێزگای هه‌ولێری خواست.

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران : تێگەیشتنی باش هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

TUE, 16 JUL 2019 20:47

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی سێشەممە 16/7/2019 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ، سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە.

 

وەزیری کاروبارى دەرەوەی هیند وەڵامى پیرۆزبایى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى دایەوەو ستایشی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیند دەکات

TUE, 16 JUL 2019 11:29

لە وەڵامى نامەیەکى پیرۆزبایى بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کە بەبۆنەى بوونى بە وەزیرى دەرەوەى کۆمارى هیند ئاراستەى بەڕێز سوبراهمانیام جایشانکارى کردبوو بەڕێزیان وێڕاى سوپاسگوزارى جەخت لە بایەخى پەرەپێدانى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەردوولا دەکاتەوە.

 

بەبۆنەى دەستبەرکابوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، فەلاح مستەفا پێشوازى لە جەیمس ثۆرنتۆن کرد

MON, 15 JUL 2019 17:07

لە یەکەم سەردانیدا دواى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان بەڕێز جەیمس ثۆرنتۆن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی سازکرد و تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

MON, 15 JUL 2019 15:18

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵکی کوردستان به گشتى و بەتایبەتى مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدانی کرد کە لە ساڵانی رابردوو شانیان دایە بەر بەرگریی کردن و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان و قارەمانانە بەڕووی هەموو سەختی و ناخۆشی و قەیران و ئابڵوقەکان وەستانەوە، بەڵینیشیدا کە درێغی نەکەن لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان بە بێ جیاوازی.