فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 18 AUG 2019 08:19 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 8 JUL 2019 23:31
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە ١٠ى تەمووزى ٢٠١٩ لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکەن.

 

نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تازەى کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد
MON, 5 AUG 2019 18:40

ئەمڕۆ دووشەممە سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە نەسروللا رەشنودی، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێرو شاندێکی یاوەری کرد.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەرێم کۆبوونەوە
MON, 5 AUG 2019 18:25

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری، کونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەرێم کرد و ئاستی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستینیان تاوتوێ کرد.

 
هەرێمی کوردستان و کۆمارى ئیتاڵیا تاوتوێی بەرفراوانترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان دەکەن
MON, 5 AUG 2019 15:04

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی کونسوڵگەری کۆماری ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی سێرێنا مورۆنی،‌ كونسوڵی‌ ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمیان کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبوونەوە.

 

 

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

SAT, 10 AUG 2019 18:13

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

 

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌

SAT, 10 AUG 2019 17:57

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد

WED, 7 AUG 2019 16:11

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لە بارەی چەندین بابەت دەکات

TUE, 6 AUG 2019 21:47

رۆژی سێشەممە 30 ی تەمووزی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد.