فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 23 SEP 2019 10:36 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 10 JUL 2019 15:13
یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى پۆڵەندا لە عیراق کرد

ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (10ى تەمموز 2019) خاتوو (سیهام جەبەلى ) یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەڕێز خاتوو  (بیتا پێکسا) باڵیۆزى کۆمارى پۆڵەندا لە عێراق کرد کە بەڕێز دۆمینیک میشاڵ بەرپرسی ئاژانسى کونسوڵگەرى پۆڵەندا لە هەولێر یاوەرى بەڕێزیان بوو.

لە دیدارەکەدا، خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە، بەخێرهاتنى بەڕێز باڵیۆزى کرد و ئەو سەردانەى بە گرنگ وەسف کرد بۆ پتەو کردنى زیاترى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمارى پۆڵەندا. هاوکات بەڕێزیان ئاماژەى بەوەدا کە بوونى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ووڵاتى پۆڵەندا و ئاژانسى کونسوڵگەرى کۆمارى پۆڵەندا لە هەولێر ڕەنگدانەوەى ئەو پەیوەندیەیە کە لە نێوان هەردوو لادا هەیە و هیواى فراوان بوونى ئەو پەیوەندیەى خواست بۆ ئەوەى ئاستى پەیوەندیکان فروانتر بن و هەورەها ڕایگەیاند کەوا گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان  هاوکاریەکانى کۆمارى پۆڵەندا لە چوارچێوەى هاوپەیمانى دژ بە داعش و هاوکارى کردنى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان لە یاد ناکەن.

لەلایەن خۆیەوە خاتوو پێکسا سوپاسی ئەو پێشوازیەى کرد و هاوکات بەناوى باڵیۆزخانە و حکومەتى پۆڵەندا پیرۆزبایی سوێند خواردن و دەست بەکار بوونى کابینەى تازەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ئاڕاستەى بەڕێز یاریدەرى بەرپرسی فەرمانگە کرد و ئامادەیی حکومەتى پۆڵەنداى ڕاگەیاند لە هاوکارى کردنى کابینەى تازە لە بوارەکانى ڕیفۆرم و چاکسازى و هاوبەشى پێکردنى شارەزایی و فراوان کردنى پەیوەندى دوولایەنە و بەڕێزیان ئاماژەى بەوەدا کەوا کۆمپانیا پۆڵەندیەکان دەرفەتى سەقامگیرى ئەمنى لە هەرێمى کوردستان بە هەلێکى باش دەزانن بۆ ئەوەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بکەن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە پشتگیرى تەواوى حکومەتى هەرێمى بۆ هاندان و هاتنى کۆمپانیا پۆڵەندیەکان بەمەبەستى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و هاوکات پوختەیەکى لەسەر بەرنامەى کارى کابینەى تازە بۆ شاندى میوان ڕوون کردەوە. 

 




ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد
WED, 18 SEP 2019 17:24

• لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەو هەماهەنکی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

• ئاسانکاری یاسایی پێویست بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.

• لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد
TUE, 17 SEP 2019 22:28

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

 

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی له‌ هه‌ولێر ده‌كات
TUE, 17 SEP 2019 19:03

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THU, 19 SEP 2019 20:48

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

THU, 19 SEP 2019 20:46

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THU, 19 SEP 2019 19:56

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

THU, 19 SEP 2019 11:14

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.