فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 17 JUL 2019 16:10 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 10 JUL 2019 22:37
نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و خۆشحاڵى و پشتگیریى خۆى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ده‌ربڕى.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/7/2019 له‌ كۆشكى ئه‌لیزێ له‌ پاریس، به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌ ئه‌منى و سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى هاوكاریكردنى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان، تاوتوێ كرد.

به‌ڕێز ماكرۆن، سوپاس و پێزانینى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و شكاندنى تیرۆر و پێشوازیكردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پاراستنى پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ چوارچێوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌ سه‌ربازى و سیاسى و مرۆییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن كرد له‌ پشتگیریى سیاسى و دیپلۆماسیى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا كه‌ بووه‌ هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد، جه‌ختیشى له‌ پاراستن و په‌ره‌پێدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، بارودۆخى سووریا و مه‌‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بوون.

 




بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک مسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، یادی رۆژى نیشتیمانی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو
MON, 15 JUL 2019 10:27

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤/٧/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى پەرلەمان ژمارەیەک لە وەزیرانى حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی هەرێم و دیپلۆماتکارو نوێنەرانی وڵاتانى بیانی و رەوەندى فەڕەنسا لە هەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر کرایەوە، کە لەلایەن کونسوڵگەری گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
SAT, 13 JUL 2019 15:39

ئەمڕۆ شەممە 13/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە سەرۆکایەتی باڵیۆز فاتیح یڵدز.

 
سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس ستایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
THU, 11 JUL 2019 22:56

له‌ دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ پاریس و له‌ دیدارکێدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیرییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانیی پاریس و پارێزگای هه‌ولێری خواست.

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران : تێگەیشتنی باش هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

TUE, 16 JUL 2019 20:47

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی سێشەممە 16/7/2019 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ، سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە.

 

وەزیری کاروبارى دەرەوەی هیند وەڵامى پیرۆزبایى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى دایەوەو ستایشی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیند دەکات

TUE, 16 JUL 2019 11:29

لە وەڵامى نامەیەکى پیرۆزبایى بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کە بەبۆنەى بوونى بە وەزیرى دەرەوەى کۆمارى هیند ئاراستەى بەڕێز سوبراهمانیام جایشانکارى کردبوو بەڕێزیان وێڕاى سوپاسگوزارى جەخت لە بایەخى پەرەپێدانى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەردوولا دەکاتەوە.

 

بەبۆنەى دەستبەرکابوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، فەلاح مستەفا پێشوازى لە جەیمس ثۆرنتۆن کرد

MON, 15 JUL 2019 17:07

لە یەکەم سەردانیدا دواى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان بەڕێز جەیمس ثۆرنتۆن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی سازکرد و تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

MON, 15 JUL 2019 15:18

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵکی کوردستان به گشتى و بەتایبەتى مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدانی کرد کە لە ساڵانی رابردوو شانیان دایە بەر بەرگریی کردن و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان و قارەمانانە بەڕووی هەموو سەختی و ناخۆشی و قەیران و ئابڵوقەکان وەستانەوە، بەڵینیشیدا کە درێغی نەکەن لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان بە بێ جیاوازی.