فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 22 OCT 2019 20:02 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 21 JUL 2019 16:45
سەفین دزەیى وەک بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونى بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدراو بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وێڕاى بەخێر هێنانى ئامادەبووان سوپاسى هەموولایەکى کرد کە لە ماوەى ١٣ ساڵى کارکردنى پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، هاوکات پیرۆزبایى لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست.  

پاشان بەڕێز سەفین ستایشى کارەکانى بەڕێز فەلاح مستەفاى کرد کە لە ماوەى کارکردنى وەک بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە رۆلى بەرچاوى هەبووە لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

 

دوواتر هەر یەک لە بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پیرۆزباییان لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کردو هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست. هاوکات سوپاسى بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد بۆ ئەرک و کارەکانی کە لە ماوەى پێشوو ئەنجامیدا بۆ پێشخستنى ئاستى پەیوەندیەکان لەگەڵ دونیاى دەرەوەو ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.

هەر ئەمڕۆ بەڕێز سەفین دزەیى لەگەڵ بەڕێزان خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکارو بەڕێوەبەرەکانى فەرمانگە کۆبووەوە. بەرێزیان گوتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە لە ماوەى دامەزراندنى رۆلى بەرچاوى هەبووە بۆ دروستکردنى پەیوەندیەکان و وەک پردى پەیوەندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەواوى دامەزراوەکان بووە لەگەڵ دونیاى دەرەوە. هەروەها گووتى فەلاح مستەفا توانى سەرکەوتووانە ئەرکى خۆى راپەڕێنێ و دامەزراوەیەکى گونجاو بونیاد بنێ. بەڕێزیان دەستخۆشى لە بەڕێز فەلاح مستەفا و تەواوى کارمەندانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو گووتى دەخوازین دووبارە بەرنامەو پلانێکى گونجاو دابڕێژین لەژێر رۆشنایى سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
 




سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات
FRI, 18 OCT 2019 20:20

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٩/١٠/١٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەیاوەرى شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازى لێکرا
THU, 17 OCT 2019 17:32

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەیاوەرى شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن  قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆو سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و فەوزى هەریرى سەرۆک دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم پێشوازی لێکرا.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان کرد
THU, 17 OCT 2019 16:15

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەی ناوبراو کرد بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە کار و چالاکیەکانی فەرمانگە و تاوتوێ کردنی چۆنیەتی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردولا.

 

 

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت

MON, 21 OCT 2019 23:34

ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێم کرد

MON, 21 OCT 2019 08:57

ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ١٠ی ٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چۆی کوان ژین، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریا لە هەرێم کرد و تاوتوێی دوایین بەرەوپێشچوونەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدڕاڵ دەکات

SUN, 20 OCT 2019 10:30

لە نووسینگەی نوێنەرایەتی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە شاندێکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدڕاڵ به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز دکتۆر بەشیر خلیل حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئه‌ندامێتی به‌ڕێزان دکتۆر احمد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق و شاندی یاوەریان.

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی کرد و داواى کۆمەک و پشتگیری زیاترى بۆ گەلى کوردستان کرد

SAT, 19 OCT 2019 11:35

نۆزدەیەمین خۆلی کونفرانسی نێودەوڵەتی لە شاری کراکۆف لە ژێر ناونیشانی '' رۆلی کەنیسەی کاسۆلیکی لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی ئەوروپا ، بژاردەکان لەپێش ئەوڕوپایەكی نوێ'' بەڕێوە چوو. وەکو ساڵانی پێشوو بەڕێز زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا یەکێک بوو لە بەشداربوان.