فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 23 FEB 2020 17:13 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 7 AUG 2019 16:11
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونە سیاسی  و گۆڕانکارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی تازەی هەرێم دووپاتکردەوەو گووتی هیوادارین هەردوولا لە ئایندەدا لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێم بتوانین پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیای فیدڕاڵ بەرەوپێشتر ببەین و هەماهەنگیەکان لە بوارە جیاجیاکان بەرزتر بکەینەوە.

سەفین بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاستی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیای بەرز نرخاند و پیرۆزبایی لە بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هەردوولا لە پێناو برەودان بە کارو پڕۆژەکانیان لە هەرێم.

لە بەشێکی تردا، بەڕێزیان باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پوختەی کارنامەی حکومەتی هەرێم لەڕووی پێشخستنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و دۆزینەوەی کار و بنەما هاوبەشەکان لە پێناو سوود و قازانجی هەردوولا کرد.
 




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه‌
WED, 19 FEB 2020 14:33

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبووەوە
WED, 19 FEB 2020 13:30

ڤاتیكان (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

 
پەیوەندیە کەلتوورییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان شاری کراکۆڤى پۆڵۆنیا زیاتر پەرەى پێدەدرێت
WED, 19 FEB 2020 09:38

بەڕێز زیاد رەئووف ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز ڕۆبەرت پیاسکۆڤسکی ( Robert Piaskowski ) ، نوێنەری تایبەتی پارێزگاری کراکۆڤ بۆ کاروباری کەلتوورى ئەنجامدا.

 

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

WED, 19 FEB 2020 23:32

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكات.

 

بە ئامادەبوونى سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە کرد

WED, 19 FEB 2020 21:39

زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداربوو لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا لە شاری كراكۆڤی پایتەختی ئەو ھەرێمە .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

WED, 19 FEB 2020 19:05

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

WED, 19 FEB 2020 19:03

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.