فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 12 NOV 2019 00:03 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 9 SEP 2019 17:27
نێچیرڤان بارزانى و نوێنەرى سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

بەڕێز نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوە کردەوە کە ديالۆگى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فيدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵسواراوەکانى نێوان هەردوولا و چۆنيەتيى مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا، پێويستى بە ميکانيزمێکى گونجاوى باشتر هەيە. بەڕێزيان هەروەها ڕوونى کردەوە کە مەرج نييە ليژنەکانى نێوان هەردوولا سياسى بن، بەڵکوو لە زۆر بواردا ليژنەکان دەکرێ تەکنيکى بن.

لە کۆبوونەوەيەکدا لەگەڵ خاتوو جێنين پلاسخارت، نوێنەرى تايبەتى سکرتێرى گشتيى نەتەوە يەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 9/9/2019 سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، ستايشى ڕۆڵى نەتەوە يەکگرتووەکانى لە عێراق کرد و جەختى لە گرنگيى بەردەواميى ڕۆڵى يوونامى بۆ هاوکارى و يارمەتيدانى حکوومەتى فيدرالى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەردەواميى ديالۆگ و چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پەيوەندييەکانى هەولێر ـ بەغدا، پرسى بودجەى گشتيى ساڵى داهاتووى عێراق، بارودۆخى پارێزگاى کەرکووک و چۆنيەتيى بەشداريکردنى لە هەڵبژاردنى پارێزگاکاندا، ناوچە جێناکۆکەکان و ماددەى (140)، پرۆسەى سياسيى عێراق و دۆخى ئەمنيى وڵات، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چۆنيەتيى گەڕانەوەيان بۆ شوێنەکانى خۆيان، دۆخى ئاوارە ئێزدييەکان و ناوچەى شەنگال و چەند پرسێکى ديکەيان تاوتوێ کرد.




نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌
MON, 4 NOV 2019 17:12

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا بینى.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:06

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بە ریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:00

• شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان.

• مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی خۆی دەگێڕێت لە چەسپاندنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.


 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق کرد

WED, 6 NOV 2019 08:41

لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو جێگری باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان کرد لەو بوارانەی کە سوودو قازانجی هەردوولا دەگرێتەوە. هاوکات، تیشکیان خستەسەر بارودۆخ ودوایین پێشهاتە سیاسیەکان لە هەرێم و ناوچەکە بە گشتی.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبووەو کۆمەک و یارمەتى وڵاتەکەى بۆ ئاوارەو پەنابەران تەرخانکرد

TUE, 5 NOV 2019 14:28

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان  شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەیوەندیە دولایەنەکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا کرد

TUE, 5 NOV 2019 14:21

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز عبدالقادر بن شاعة، باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کرد

TUE, 5 NOV 2019 13:03

ئەمرۆ رۆژى سێشەممە ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئەلیس ولپۆ جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد.