فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 20 NOV 2019 05:40 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 10 SEP 2019 09:02
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری ساڵانە لە پۆلونیا دەكات

بەڕێز زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا لە بیست و نۆیەمین خولی كۆڕبەندی ئابووری لە شاری کرینیچە لە ولاتی پۆلونیا بەشداری كرد.

ئەو كۆڕبەندە یەکێکە لە گەورەترین کونفرانسی سیاسی و ئابووری لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە بەڕێوە دەچێت بە بەژشداری کردنی زیاتر لە 4000 بەشداربوان کە پێک دێن لە سیاسەتمەداران و پسپۆرانی كاروباری ئابووری و وەزیر و سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتكاران و سەرۆکی كۆمپانیا زەبەلەحەكان و رۆژنامەنووس لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

بەڕێز زیاد ڕەئوف بە درێژایی چەندین ساڵە بە شێوەیەکی بەردەوام یەکێکە لە بەشداربوانی ئەو كۆڕبەندە ئابووریە و وەکو هەموو ساڵێک ئەم سالەش لە دوو پانێل بەشدار بوو و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و بەمەرامی گەیاندنی ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .

لە كۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز ڤیتۆلد کۆزڵۆڤسکی ( Witold Kozłowski )  سەرۆکی  هەرێمی ماڵۆپۆلسکا باسی ھاوكاری مرۆیی و ھەماھەنگی زانستی و ڕۆشنبیری كرا  . جێگای ئاماژەیە کە بەڕێز مەتران بەشار وەردەش ئامادەبوو لە كۆبونەوەكە كە یەکێک بوو لە بەشداربوانی کونفرانسەکەو لەمیانی پانێل و كۆبونەوەكان تیشکی خستە سەر ڕەوشی مەسیحییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی و داوای یارمەتی و پشتگیری كرد بۆ ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان و ھاوكاری كردنی زانكۆی كاتۆلیكی لە ھەولێر كە بەپاڵپشتی و یارمەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دامەزرا .خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کاثولیکی لە هەولێر و زانکۆی کاثولیکی لە پۆلونیا و تایبەت هەرێمی ماۆپۆلسکا، هەروەها بەرێزیان داوای پرۆگرامی سکولەرشیپیان کرد بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز زیاد ڕەئوف داوای لە بەڕێز کۆزڵۆڤسکی کرد کە گەورە بازرگانانی هەرێمی ماڵۆپۆلسکا هانبدرێن بۆ بەشداریکردن لە سەرەدانی شاندی بازرگانی بۆ هەرێمی کوردستان کە لە پایزی ئەم ساڵ لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا و ژووری بازرگانی لە پۆلونیا رێکدەخرێت. 

لە سێ ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕبندەکە دا بەڕێز زیاد ڕەئوف لە دوو پەنێل دا بەشداری کرد. یەکەمیان لە ژێر ناونیشانی '' ئایا سیستەمی جیهان بەرەو ناڕێکی و فەوزا دەچێت؟''. بەڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر تیشکی خستە سەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ھۆكارەكانی، هەروەها هوشداری ئەوەی دا کە مەترسی فەوزا و ناڕێکیەکی زۆر هەیە لەم ناوچەیە و هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی زلھێزە جیھانیەكان و ھێزە ھەرێمیەكان و بەرژەوەندیەكانیان ، ھەروەھا بۆ ناڕێکی و ناعەدالەتی لە دابەشکردنی ناوچەکە سەد ساڵ پێش ئێستا کە مافی زۆر نەتەوەی پشتگوێ خست بۆ نموونە نەتەوەی کورد. هەروەها بەڕێز زیاد رەئوف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مللەتی کورد هیچ کاتێک پاشەکشەی نە کردوە لە مافەکانی تا ئەمڕۆش و بەلگە لەسەر ئەم قسەیە ریفراندۆمی ساڵی 2017

زیاتر بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکدانەوەی هەڵەیان هەبووە لە سەر ئەم ریفراندۆمە، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێت بە ئامرازێک بۆ تێکچوونی رەوشی ناوچەکە بەلکو بە پێچەوانە هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامرازێک بووە بۆ سەقامگیری ناوچەکە بۆ نموونە هێزەکانی پێشمەرگە ئوستوورەی داعشیان تێکشکاند و هەرێمی کوردستان بوە شوێنی حەوانەوەی 1,800,000 ئاوارە.

'' باشووری قەوقاز وەکو ناوچەی داکۆکی کردنی زلهێزەکانی جیهان. یەکێتی ئەوروپا و پۆلونیا لە شیان دایە چ ئەنجامبدرێت بۆ حەل کردنی ئەم رەوشە؟ '' ئەمە ناونیشانی دووەم پانێل بۆ کە بەڕێز زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا تێدا بەشدار بوو. لەم پەنێلەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە سەرەتاوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی راگرتنی بەڵانسی ھەبووە و هەوڵی باش راگرتنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەموو زلهێزەکان و جیران و وڵاتانی تری داوە.

لە درێژەی کۆڕبەندی ئابووری دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدرا لە گەڵ پەرلەمانتارانی پۆلونیا و یەکێتی ئەوروپا و نوێنەرانی حكومەتە خۆجێیەكان و دیپلۆماتكاران و بازرگانان و نوێنەرانی سێكتەری ئابووری.




ئەنجومەنی وەزیران چاکسازییەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات و چەند بڕیارێکیش دەردەکات
WED, 13 NOV 2019 18:41

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/١٣ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە
TUE, 12 NOV 2019 22:50

• جەخت لە سەر گرنگی رۆلی چاودێریی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سنووری پارێزگاکان کرایەوە.

• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: فەرمانبەرانی حکومەت لە سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانەوە تا بچووکترین فەرمانبەر لە دەزگاکانی حکومەتدا، ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتیانە بە بێ جیاوازی

نێچیرڤان بارزانى: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هێزێکی نیشتمانی هه‌یه‌
TUE, 12 NOV 2019 22:45

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/11/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌شدارى له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولی ٢٦ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستاندا له‌كۆلێژى سه‌ربازیى زاخۆ كرد و تیایدا وتارێكى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

 

واشنتۆن - سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا ئەنجامدا

TUE, 19 NOV 2019 17:52

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بە یاوەرى بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە واشنتۆن و عومەر رەشید بەرێوەبەرى گشتى لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە  لە ڕۆژی سێشەممە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئاژانسى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

 

لە واشنتۆن، سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانى لە ئەمریکا کۆبووەوە

MON, 18 NOV 2019 17:02

 سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانى لە واشنتۆن دی سی بەمەبەستی خستەڕووی بنەماکان و کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێم و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و خۆپیشاندەران و بەرەوپێشچوونەکان لە هەرێم و پرسی کوردانى سوریا و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانى لە دەرەوە.

 
 

ئەمریکا- لە ویلایەتى میشیگان، سەفین دزەیی لەگەڵ پێکهاتەی کریستیان و کلدانی و ئێزیدی کۆبووەوە

SAT, 16 NOV 2019 23:11

لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، لە ویلایەتی میشیگان، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری خاتوو بەیان سامی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا عومەر رەشید بەرێوەبەرى گشتى پڕۆتۆکۆل لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ ئەندامانی پێکهاتەی ئێزیدی و کریستیان و کلدانی کۆبووە 


سەفین دزەیى بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەمریکاو بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى کۆشکى سپى و وەزارەتى دەرەوەو ئەندامانى کۆنگرێس ناوەندە هزریەکان دیدارو کۆبوونەوە ئەنجام بدات

FRI, 15 NOV 2019 20:14

بە مەبەستى خستنەڕووى هەڵوێستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان و پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ، بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە واشنتۆنى پایتەختى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.