فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 14 OCT 2019 02:43 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 19 SEP 2019 19:56
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خۆشحاڵی خۆی به‌ بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ربڕی و گوتی: "بینینی دۆستانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانین، هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌م كاتێك ده‌بینم هه‌رێمی كوردستان له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان پێشده‌كه‌وێت".

حه‌لبووسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای به‌ باش وه‌سف كرد و گوتی: "خوازیارین بگه‌ینه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش رازی نین زیان به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگات، ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كه‌ و پێیه‌وه‌ پابه‌ندین".

حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێك لێدوانی جیاواز كرد كه‌ له‌ باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دراون و رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانە گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌غدا ناكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه‌، هیچ هه‌ڵوێستێکی سیاسی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی ھیوادارین بگەینە چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌واوی پرسه‌ ناكۆكه‌كان و ئاماده‌ین ته‌واوی كێشه‌كان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین، و ‌: "سه‌ركه‌وتنی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عێراقە‌، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌ ناكۆكه‌كانیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه‌".

سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌رێمێكی چه‌سپاوی ده‌ستووری بێت، دووپاتیشی له‌ گرنگی هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش، كه‌ تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ن له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵات.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ هه‌ماهه‌نگی باشی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌، بۆ له‌ناوبردنی پێگه‌كانی داعش كه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا ماون.

 




بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە هەرێم و شاندێکى یاوەرى کرد
WED, 9 OCT 2019 11:13

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و زەیا بەترس سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە هەرێم و شاندێکى یاوەرى باس لە هاوکارى هەماهەنگى نێوان هەردوو دامەزراوە کرا بۆ ئەو پرسانەى پەیوەندى بە یاسا نێودەوڵەتیەکان هەیە لەڕووى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ.

 
راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا
TUE, 8 OCT 2019 22:55

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی ئارامی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو راپۆرتانەی باس لە ئەگەری هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە دەکەن.

 
بە ئامادەبوونى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەو باڵیۆزى فەڕەنسا لە عیراق، ئۆفیسى ئاژانسى فەڕەنسى بۆ هاوکارى تەکنیکی نێودەوڵەتى (Expertise France) لە هەولێر کرایەوە
TUE, 8 OCT 2019 16:11

بە ئامادەبوونى هەریەکە لە بەڕێزان (سەفین دزەیی) بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و (برۆنۆ ئۆبێر) باڵیۆزى فەڕەنسا لە عێراق و (ئۆلیڤیێ دیکوتینیێ) کونسوڵى گشتى کۆمارى فەڕەنسا لە هەولێر و (جێریمى پیلێ) بەڕێوەبەرى گشتى ئاژانسى فەڕەنسى بۆ هاوکارى تەکنیکى نێودەوڵەتى، ئۆفیسى ئاژانسى فەڕەنسى بۆ هاوکارى تەکنیکى نێودەوڵەتى کە ناسراوە بە (Expertise France) کرایەوە.

 

 

د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە

SUN, 13 OCT 2019 13:03

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لەگەڵ پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیى کرد

FRI, 11 OCT 2019 21:40

سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ خاتوو باربارا وۆڵف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیى کرد

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم دەکات

WED, 9 OCT 2019 17:24

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کرد.

 

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی عێراق و سوریا تاوتوێ دەکات

WED, 9 OCT 2019 17:14

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.