فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 12 NOV 2019 17:32 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 15 OCT 2019 11:58
لە کراکۆڤ، بە ئامادەبوونى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە پۆڵۆنیا پیشانگاى ڕۆژهه‌ڵاتی تاریك کە پەیوەستە بە ڕۆژه‌ ناخۆشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرایەوە

پێشانگایه‌كی هونه‌ری له‌ ژێر ناونیشانی ''ڕۆژهه‌ڵاتی تاریك'' له‌ شاری كراكۆڤی پۆڵۆنیا بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز کرایەوە. نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری  كەلتوری نێوده‌وڵه‌تی لە كراكۆڤ هه‌ڵستان به‌ ڕێكخستنی ئەو پێشانگایە كه‌ كۆمەڵێكی نایاب لە تابلۆو كۆلاژو ڤیدیۆئارت تیایا نمایش كراوە وە بووه‌ جێی بایه‌خی بینەرە پۆڵۆنیه‌كان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و دیبلۆماتی و ڕۆژنامه‌نوسان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر كە به‌شداریان كرد لە كردنەوەی پێشانگاكە ، لە نێویان سه‌رۆكی ئینستیتوتی  ڕۆژھەڵاتناسی زانكۆی یاگه‌لۆنیان و جێگری سه‌رۆكی ئەكادێمیای ھونەرە جوانەكان و پەرلەمانتاران و نوێنەرانی دەسەڵاتی خۆجێیی و دەستەی دیبلۆماسی .

سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ چەند وتارێك له‌ لایه‌ن سەرۆكی سەنتەری كولتوری نێودەولەتی خاتو (ئەگاتە ڤەنسۆڤسكە پاڤلیك ) و (زیاد رەئووف)نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا و له‌لایەن هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز پێشكه‌شكرا.

زیاد ڕه‌ئووف له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی گشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژاوا كرد و ڕایگه‌یاند '' پێشانگاكه‌ی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز جوانترین نمونه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و دۆخه‌ تاریكه‌ی كه‌ كوردی تێكراوه‌ و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیلی بێتاوان مافی ژیانیان لێ زه‌وت ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵۆنیا سوپاسی سه‌رجه‌م پۆڵۆنیه‌كانی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه‌ پیشانیاندا بۆ كورده‌كان و پاڵپشتیان لێ كردن. هه‌روه‌ها داوای گه‌یاندنی هاریكاری مرۆیی و پزیشكی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا كرد كه‌ به‌ زۆره‌ملێ له‌ زێدی خۆیان ده‌ركران.

كاره‌ هونه‌ریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی تاریكی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز پێكهاتووه‌ له‌ ٢٤ وێنه‌ و چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌ ساڵه‌كانی 2014-2019 دروستكراوه‌.

تایبه‌تمه‌ندی كاره‌كانی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز له‌وه‌دایه‌ كه‌ ته‌نها ڕه‌نگی ڕه‌ش و رەساسی به‌كارهێناوه‌ و چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی سووریش له‌ وێنه‌كانیدا به‌دی ده‌كرێن.

ئه‌م ڕه‌نگانه‌ نماینده‌ و سیمبۆلی بیرتاریكی داهاتووی ناوچه‌كه‌، به‌كۆیله‌كردنی ئافره‌ت، ناڕه‌حه‌تیه‌كانی مندڵان و ڕووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا..

كاره‌كانی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز باس له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له‌ سه‌ده‌كانی 20 و 21 دا.
پێشانگاكه‌ بووه‌ جێی بایه‌خی پۆلۆنیه‌كان و ڕۆژانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
پێشانگاكه‌ی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز له‌ شاری كراكۆڤ تا به‌رواری 3ی تشرینی دووه‌می 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.




نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌
MON, 4 NOV 2019 17:12

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا بینى.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:06

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بە ریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:00

• شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان.

• مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی خۆی دەگێڕێت لە چەسپاندنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.


 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق کرد

WED, 6 NOV 2019 08:41

لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو جێگری باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان کرد لەو بوارانەی کە سوودو قازانجی هەردوولا دەگرێتەوە. هاوکات، تیشکیان خستەسەر بارودۆخ ودوایین پێشهاتە سیاسیەکان لە هەرێم و ناوچەکە بە گشتی.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبووەو کۆمەک و یارمەتى وڵاتەکەى بۆ ئاوارەو پەنابەران تەرخانکرد

TUE, 5 NOV 2019 14:28

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان  شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەیوەندیە دولایەنەکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا کرد

TUE, 5 NOV 2019 14:21

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز عبدالقادر بن شاعة، باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کرد

TUE, 5 NOV 2019 13:03

ئەمرۆ رۆژى سێشەممە ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئەلیس ولپۆ جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد.