فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 1 JUN 2020 03:08 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 15 OCT 2019 18:29
وەزارەتی ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی سوریا و دەرئەنجامەکانیان لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی و ووڵاتان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠١٩، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سازدا لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی کۆمەکبەخش بە سه‌رپه‌رشتى هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی دکتۆر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هۆشنگ محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان،  بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پەرەسەندنەکانی سوریا و دەرئەنجامه‌كانى و کاریگەريان لەسەر هەرێمی کوردستان له‌ رووى مرۆيى و ئاسايش.

لە دەستپێکی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە هه‌ڵوێست و نیگەرانيه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر دوایین پەرەسەندنەکانی سوریا و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان. دواتر نیگەرانیەکانی حکومەتی هەرێمی خستەڕوو لەڕووی ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی سوریا و ڕەوشی مرۆیی و  جوڵەی هێزەکانی سوپای سوریای ئازاد بۆ ناوچە کوردیەکان و لێکەوتەکانی و بەرگرتن لە ئامرازەکانی توندڕەوی و مەترسی گۆڕانی دیموگرافی ناوچە کوردنیشنەکان و دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

دواتر، بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی دەرگا بەڕووی ئاوارە و پەنابەران لە ماوەی ڕابردوودا و سووپاسی نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتان و کۆمەکبەخشان کرد لە پێشکەش کردنی هاوکاری و پاڵپشتی مرۆیی و دووپاتيكرده‌وه‌ بەبێ هاوکاری ووڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش حكومه‌تى هه‌رێم نه‌يده‌توانى ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران لەخۆ بگرێت بەڵام لە ئەمڕۆدا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی دەژین ڕووبەڕووی ململانێیەکی دیکە بۆتەوە کە تیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دووچارى  دەربەدەرى دەبن وە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتری هاوڵاتیان بۆ ووڵاتانی دراوسێ و  هەرێمی کوردستان. هاوکات، باسی بوونی مەترسی هەڵهاتنی چەکدارانی دەستگیرکراوی داعش لە کەمپەکان و ئەگەری دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە درێژەی گوتەکانیدا، بەڕێز وەزیری ناوخۆ گوتی پێشبینی ئەوە دەکەین نزیکەی (٢٥٠) هەزار ئاوارەى سوريا روو لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئه‌وه‌ش فشارێكى تر ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆيه‌ پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک هەیە لە نێردەی ووڵاتانی بیانی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوخۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و شه‌پۆڵه‌ى په‌نابه‌ره‌كان.  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هەرێمی کوردستان دووچاری کارەساتێکی دیکەی مرۆیی دەبێت و ئێمه‌ ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت جێ به‌جێى ده‌كه‌ين بۆ پیشکەش کردنی ئاسایش و پاراستن و خزمەتگوزاری به‌ په‌نابه‌ران بەڵام  تواناكانمان زۆر سنوورداربوونه‌ به‌هۆى قه‌يرانه‌كانى رابردوو بۆيه‌ بە تەنیا ئەستەمە و داوای هاوکاری و پاڵپشتی له‌ ئێوە دەکەین.

هاوكات به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاته‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێكخراوه‌كانى بيانى و ناوخۆى كرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتی مرۆییان له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران.

پاشان، بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پرێزتێشنێكى پشێکەش کرد تایبەت بە پلانی فریاكه‌وتنى مرۆیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنى شەپۆلی نوێى په‌نابه‌ران له‌ سوريا . ناوبراو تیشکی خستە ڕەوشی هەنووکەیی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەبۆ هه‌رێمى كوردستان. هاوكات پێويستييه‌كان خسته‌روو بۆ ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارى پێويست بۆ به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران.  له‌ به‌شێكى تردا، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ره‌وشى مرۆيى ئێستا و ژماره‌ى ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رانى سورياى له‌ هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو و رايگه‌يانن کە ژمارەیان دەگاتە  نزیکەی (١،١) ملیۆن كه‌س و لە 20% یان لە  38 کەمپ نیشتەجێن. هاوكات باسى له‌ كاريگه‌رى كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ مرۆييه‌كان بۆ هاوكارى كردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و بۆته‌ هۆى داخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى چاڵاكييه‌كان له‌ بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و فرێدانى زبڵ و خاشاك و خۆراك.

رايگه‌ياند بۆ دابينكردنى ته‌واوى خزمه‌تگوزارييه‌كان ئه‌وا حکومەتی هەرێم پێويستى به‌  بڕى (81) ملیۆن دۆلار و ساڵانە بڕی (٩٧١) ملیۆن دۆلار پێویستە. لە کۆتاییدا پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە سێ سیناریۆیی ئامادەکراو بۆ پێشوازیکردن لە شەپۆلی په‌نابه‌ران لە باکورى ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێداویستيیەکان بۆ  دروستكردن کەمپی تازە و بەڕێوەبردن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و دابین کردنی پێداویستیيە فرياگوزارييه‌كان.

له‌ كۆتاييدا، ژماره‌يه‌ك له‌ دیپلۆماتكاره‌كان سوپاسی ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوه‌يه‌ و پێشکەش کردنی پووختەیەک لەسەر پرسی مرۆیی و دوایین پەرەسەندنەکان و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کرد و هەڵوێست و ڕۆڵی ووڵاتەکەیان دەربڕی سەبارەت بە پرسی مرۆیی و ئاوارە و پەنابەران.




ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
TUE, 26 MAY 2020 18:51

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

 
دەقى ووتاری بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی
FRI, 22 MAY 2020 21:10

سەرەتا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.

 
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات .
FRI, 22 MAY 2020 15:31

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

SUN, 31 MAY 2020 15:33

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

SAT, 30 MAY 2020 17:22

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووریدا‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و جموجووڵى سه‌ربازیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

SAT, 30 MAY 2020 16:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

FRI, 29 MAY 2020 11:55

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی: