فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 8 DEC 2019 09:13 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 5 NOV 2019 14:28
کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبووەو کۆمەک و یارمەتى وڵاتەکەى بۆ ئاوارەو پەنابەران تەرخانکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان  شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەیوەندیە دولایەنەکان.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەڕێز کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە دوایین کار و چالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ویستی ووڵاتەکەی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و ژێرخان و وەبەرهێنان. پاشان، ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە کردنەوەی دەرگا بەڕووی ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی شوێنی مانەوەیان. بۆ ئەم مەبەستە هاوکاری مرۆیی حکومەتی ووڵاتەکەی لەڕێگەی باڵێۆزخانەیان لە بەغدا گەیاندە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ هاوکاری ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.

لەلای خۆیەوە، بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ، بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گەل و حکومەتی کۆماری چینی میللی کرد کە لەڕێگەی کونسوڵی گشتیان لە هەولێر و باڵیۆزخانەیان لە بەغدا بڕی (١٠٠) سەد هەزار دۆلاری ئەمریکیان پێشکەش کرد وەکو هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بە ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و بوونی ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی کۆماری چینی میللی. دواتر، تیشکی خستە سەر بوارە جیاجیاکانی هەماهەنگی هاوبەش و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لە بواری بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزاییەکان.

هەردوولا تیشکیان خستە سەر بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و هاندانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە سێکتەرە جیاجیاکان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار.




کونسوڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو، لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا
THU, 5 DEC 2019 13:10

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئیشتڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد کە تیایدا هەردولا تاوتوێی دوایین پرسە هەنووکەییەکان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لەسەر برەودانی زیاتری پەیوەندیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

 
راگەیاندراوێك لە فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستانەوە
THU, 5 DEC 2019 11:39

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

 
سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان (UNAMI) کۆبووەوە
THU, 5 DEC 2019 11:36

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان UNAMI باس لە هاوکارى هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکانى هەرێم و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

 

 

گوتاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌د رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

SAT, 7 DEC 2019 21:43

لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد، کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام وتمان کە پشت بەخوا و متمانەی هاوڵاتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ، ئەم قۆناغە تێپەڕێنین. خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەدا ڕایبگەیەنم ، کە بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

SAT, 7 DEC 2019 16:57

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کرد

THU, 5 DEC 2019 23:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە بەڕێز (جەیسن ئالفێریک) جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کردو باس لە ڕەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد

THU, 5 DEC 2019 13:31

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیڤ لەتس، جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ژووری بازرگانی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی برەودانی پەیوەندیەکانی  ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.